Loading...
ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

نهێنی نزیکبوونەوەی خلێفی و لاپۆرتا چییە؟ ئایا ئەمە سەرەتای هاوپەیمانییەکی نوێیە دژی ریاڵ مەدرید؟

خلێفی؛ به‌خێرهاتنه‌وه‌ی لاپۆرتا ده‌كه‌ین

Yariga App

یاریگا –

جارێكی دیكه‌ ناسڕ خلێفی هێرشی توندی كرده‌ سه‌ر پرۆژه‌ی سوپه‌رلیگ و سوپاسی لاپۆرتای كرد كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی گشتی یانه‌ ئه‌وروپیه‌كان ئاماده‌بوو.

لە هەنگاوێکی چاوەڕواننەکراودا کە وەک ئاماژەیەکی ڕوون بۆ گۆڕانکاری لە نەخشەی هێزی تۆپی پێی ئەوروپادا لێکدەدرێتەوە، ناسر خلێفی، سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمان و سەرۆکی كۆمه‌ڵه‌ی یانە ئەوروپییەکان  ، بە گەرمی بەخێرهاتنەوەی خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بارسێڵۆنا کرد و هاوکات هێرشێکی توندی کردە سەر پڕۆژەی سوپەرلیگ و رایگەیاند،

“هیچ کەس ناتوانێت تۆپی پێی ئەوروپا ببەزێنێت.”

ئەم لێدوانانە لە میانی کۆبوونەوەی گشتیی كۆمه‌ڵه‌ی یانە ئەوروپییەکاندا هات کە ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی خودی لاپۆرتا و جیانی ئینفانتینۆی سەرۆکی فیفا لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بەڕێوەچوو.


ئامادەبوونی لاپۆرتا، کە وەک میوانێکی تایبەتی خلێفی بانگهێشت کرابوو، مشتومڕێکی زۆری دروست کردووە، بەتایبەت کە ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن بارسێلۆنا بەنیازە لە پڕۆژەی سوپەرلیگ بکشێتەوە.

“پێویستە پرد دروست بکەین، نەک ململانێ”

خلێفی لە وتارەکەیدا ئاماژەی بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ لاپۆرتا کرد و گوتی، خوان لاپۆرتا بۆ ماوەیەکی زۆر هاوڕێم بووە، ناکۆکیمان هەبووە، بەڵام میوانێکی نایاب بوو و دەمەوێت سوپاسی بکەم بۆ ئامادەبوونی.

سەرۆکی پاریس سانجێرمان بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ ئاماژەی بە گەڕانەوەی بارسێلۆنا بۆ كۆمه‌ڵه‌كه‌ی کرد و گوتی،

ئەمڕۆ بەخێرهاتنی میوانێکی تایبەت دەکەم، لەوانەیە هاوڕێیان هەندێک جار جیاوازییان هەبێت، ئەمە شتێکی ئاساییە، بەڵام هەمیشە لەپێناو بەرژەوەندیی گشتیدا کۆدەبنەوە. لاپۆرتا یانەکەی زیندوو کردەوە، چ لەناو یاریگا بە تیپێکی لاوی نایاب، چ لە دەرەوەی یاریگا بە یاریگایەکی نوێی سەرسوڕهێنەر، به‌یه‌كه‌وه‌ به‌خێرهاتنه‌وه‌ لاپۆرتا ده‌كه‌ین بۆ نێو كۆمه‌ڵه‌كه‌مان

خلێفی جەختی لەسەر یەکڕیزی کردەوە و گوتی

 “ئێمە هەموومان لێرەین چونکە تۆپی پێ زیاترە لە کارێک، ئەوە حەز و خۆشەویستیی هاوبەشی ئێمەیە. ڕاستە جیاوازیمان هەیە، بەڵام جیاوازی نابێت هەرگیز ببێتە هۆی ململانێ، ئێمە هەموومان لە ململانێکان بێزار بووین، ئەرکی ئێمەیە پرد دروست بکەین و خەڵک کۆبکەینەوە.”

هێرشکردنە سەر سوپەرلیگ و گۆڕینی ناسنامەی كۆمه‌ڵه‌كه‌

خلێفی باسی لە قۆناخی دروستبوونی سوپەرلیگ کرد و رایگه‌یاند،

 “ئەم كۆمه‌ڵه‌یه‌ بچووکە هێواش هێواش گەشەی کرد تاوه‌كو لە ساڵی 2021 زۆر گه‌وره‌ بوو، بەڵام لەو ساتەدا، چوار ساڵ لەمەوبەر، شتێک ڕوویدا. ئێمە دەستمان بە بەها و بنەماکانمانەوە گرت، سەرەڕای هەموو فشار و ئاستەنگەکان. پێکەوە کۆبووینەوە و هەنگاو بە هەنگاو دووبارە بنیاتمان نایەوە.”

لە هەنگاوێکی گرنگدا، خلێفی گۆڕینی ناوی كۆمه‌ڵه‌ی یانە ئەوروپییەکانی لە ECA  بۆ EFC  یانەکانی تۆپی پێی ئەوروپا راگەیاند،

 “ئەمە کۆتایی یانەکانی تۆپی پێی ئەوروپا نییە، بەڵکو بەردەوامیی هەموو ئەو شتانەیە کە پێشتر کردوومانە و سەرەتای شتێکی گەورەترە، چیرۆکە هەرە وروژێنەرەکە هێشتا نەگێڕدراوەتەوە، و باشترین بەشی ئەوەیە کە پێکەوە دەینووسین هیچ کەس ناتوانێت تۆپی پێی ئەوروپا ببەزێنێت.

ئەم گۆڕانکاری و لێدوانانە لە کاتێکدایە کە ململانێی نێوان یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا و لایەنگرانی سوپەرلیگ لە لووتکەدایە، و ئامادەبوونی لاپۆرتا لە کۆبوونەوەکەی ڕۆما وەک ئاماژەیەکی بەهێز بۆ گۆڕینی هاوسەنگیی هێز و نزیکبوونەوەی بارسێڵۆنا لە بەرەی دژ بە سوپەرلیگ لێکدەدرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button