
یاریگا –
ئەمڕۆ، لە بارەگای فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق لە بەغداد، تیروپشکی قۆناخی یەکەمی پاڵەوانێتی جامی عێراق بۆ وەرزی 2025-2026 ڕاکێشرا و ڕووبەڕووبوونەوەکان دیاری کران.
یانەی هەولێر، لەم قۆناخەدا ئەرکێکی قورسی لە ئەستۆیە و لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی یانەی جەیش.
بەپێی ئەنجامی تیروپشکەکە، یانەی هەولێر یەکەم یاریی خۆی لە پاڵەوانێتییەکەدا لە یاریگای جەیش لە بەغدا ده‌كات، ئەم ڕووبەڕووبوونەوەیە بە تاقیکردنەوەیەکی گرنگ بۆ کوڕانی قەڵا و منارە دادەنرێت، هه‌روه‌ها یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ش به‌رامبه‌ر یانه‌ی حدود یاریی ده‌كات و یاریه‌كه له یاریگای پێشمه‌رگه ده‌بێت یارییەکانی جامی عێراق بە سیستمی یەک یاریی دەرکردن بەڕێوەدەچن، واتە دۆڕاو ماڵئاوایی دەکات و براوەش بۆ قۆناخی داهاتوو سەردەکەوێت.
ئەنجامی دیارترین یارییەکانی قۆناخی یەکەمی جامی عێراق:
- یانەی جەیش بەرامبەر یانەی هەولێر یاری دەکات و یارییەکە لە یاریگای جەیش لە بەغداد بەڕێوەدەچێت.
- یانەی حەشد بەرامبەر یانەی کارەبا یاری دەکات و یارییەکە لە یاریگای کارەبا بەڕێوەدەچێت.
- یانەی سناعه بەرامبەر یانەی کەرخ یاری دەکات و یارییەکە لە یاریگای سناعه ده‌كرێت .
- یانەی فەهد بەرامبەر یانەی نه‌فتی بەسرە یاری دەکات و یارییەکە لە یاریگای نەفتی بەسرە بەڕێوەدەچێت.
- یانەی موسڵ بەرامبەر یانەی دیالا یاری دەکات و یارییەکە لە یاریگای موسڵ بەڕێوەدەچێت.
- پێشمه‌رگه به‌رامبه‌ر كازمیه یاریی ده‌كات و یاریه‌كه له یاریگای فه‌رمانده‌ی ده‌كرێت.
- یانەی مه‌سافی ناوه‌راست بەرامبەر یانەی نەجەف یاری دەکات و یارییەکە لە یاریگای مه‌سفای بەڕێوەدەچێت
- ئیتصالات به‌رامبه‌ر ناسریە یاریی ده‌كات و یاریه‌كه له یاریگای یانەی ناسریە به‌رێوه‌ده‌چێت
- گازی باکوور به‌رامبه‌ر کازمیە – یاریگای یانەی کازمیە
- رومادی به‌رامبه‌ر جۆلان – یاریگای یانەی رومادی
- مه‌سافی باشوور به‌رامبه‌ر ئەمانەی بەغدا – یاریگای ئەمانەی بەغدا
- فەهد به‌رامبه‌ر نه‌فوتی بەسرە – یاریگای نەوتی بەسرە
- سناعات كاره‌بای و به‌رامبه‌ر كه‌ربه‌لا یاریگای سناعات
- نه‌فتی ناوه‌رست به‌رامبه‌ر میینا یاریگای نه‌فتی ناوه‌راست
- بەحری به‌رامبه‌ر میسان – یاریگای یانەی بەحری
یارییەکانی پاڵەوانێتییەکە لە ڕۆژانی 17 و 18 تشرینی یەکەمی 2025 ده‌كرێن،