
یاریگا –
یانهی بارسێلۆنا هێشتا له پرۆژهی سوپهرلیگ نهكشاوهتهوه، پێرێز بە تەنهاش کۆڵنادات
دۆسیەی پڕۆژە مشتومڕاوییەکەی سوپەرلیگ جارێکی تر دێتەوە باس، لە نوێترین پێشهاتدا، رادیۆی کۆپێی ئیسپانی هۆکاری رانەگەیاندنی کشانەوەی فەرمیی یانەی بارسێلۆنا لە پڕۆژەکە ئاشکرا کرد و هاوکات جەختی لە سووربوونی فلۆرەنتینۆ پێرێزی سەرۆکی ڕیاڵ مەدریدی لهسهر پرۆژهكه کردەوە.
💥 Así va a abandonar el Barça al Real Madrid con la Superliga sin penalización económica: “Va a dejar morir el proyecto”
🎧 Según @isaacfouto en @partidazocope, los azulgranas “no pueden oficializarlo por las penalizaciones económicas que pagaría” https://t.co/yvBt5MoCWV
— COPE (@COPE) October 8, 2025
بارسێلۆنا كشانهوهی له سوپهرلیگ رانهگهیاندووه
دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەنگۆی کشانەوەی یانەی بارسێلۆنا لە پڕۆژەی سوپەرلیگ بەهێز بوو، بەتایبەت دوای ئامادەبوونی خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەکە لە کۆبوونەوەی ڕابیتەی یانەکانی ئەوروپا، ڕادیۆی کۆپێ زانیاریی نوێی بڵاوکردەوە.
بەپێی سەرچاوەکە، یانەی بارسێلۆنا تاوهكو ئێستا بە فەرمی کشانەوەی خۆی لە پڕۆژەکە ڕانەگەیاندووە و ناتوانێت ئەو هەنگاوە بنێت.
هۆکاری سەرەکی ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو گرێبەستە یاساییانەی کە یانەکە واژۆی کردوون، کە تێیدا هاتووە هەر یانەیەک لە پڕۆژەکە بکشێتەوە، رووبەڕووی سزایەکی دارایی زۆر قورس دەبێتەوە، ئەم بەندە یاساییە وایکردووە کە کارگێڕی بارسێلۆنا نەتوانن بە ئاسانی بڕیاری کشانەوە بدەن، سەرەڕای فشارەکانی یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا.
پێرێز بە تەنهاش کۆڵنادات
لە لایەکی دیکەوە، ڕادیۆکە جەختی لەوە کردەوە کە تەنانەت ئەگەر بارسێلۆنا بە هەر شێوەیەک بێت لە پڕۆژەکە بکشێتەوە، ئەوا فلۆرەنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید و ئەندازیاری سەرەکیی پڕۆژەکە، هیچ نیازێکی بۆ پاشەکشە نییە.
سەرچاوەکە دەڵێت، تەنانەت دوای کشانەوەی بارسێلۆنا، فلۆرەنتینۆ پێرێز بەردەوام دەبێت لە لەپێناو سهركهوتنی پرۆژهی سوپەرلیگ.
ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە پێرێز ئامادەیە بە تەنهاش ڕووبەڕووی هەموو ئاستەنگەکان ببێتەوە و باوەڕی تەواوی بە سەرکەوتنی پڕۆژەکەی هەیە لە داهاتوودا، تەنانەت ئەگەر هاوپەیمانە سەرەکییەکانیشی لەدەست بدات.