Loading...
ئه‌وروپاگرنگترین

كیلیان ئێمباپێ بەشداری یاریی داهاتووی فەڕەنسا دەكات؟

نوێترین زانیاریەكان دەربارەی دۆخی كیلیان ئێمباپێ

Yariga App

یاریگا –

دوایین زانیارییەكان دەربارەی دۆخی كیلیان ئێمباپێ ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەڕەنسا و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی پێش یاریی داهاتووی هەڵبژاردەكەی بەرامبەر ئازەرباییجان.

وابڕیارە سبەی هەینی كاتژمێر 21:45 هەڵبژاردەی فەڕەنسا میوانداری هەڵبژاردەی ئازەرباییجان بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی حەوتەمی پاڵاوتنەكانی كیشوەری ئەوروپا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026.

بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی ئاس، كیلیان ئێمباپێ دۆخی باش نییە و دوێنێ بە جیا راهێنانەكانی كردووە و گومان لە بەشداریكردنی لە یاریی بەرامبەر ئازەرباییجان دەكرێت.

ستافی پزیشكی هەڵبژاردەی فەڕەنسا رەتیانكردەوە رێگە بە ئێمباپێ بدەن بگەڕێتەوە بۆ مەدرید و دوای پشكنینەكان دووپاتیانكردەوە كە لەگەڵ هەڵبژاردەكەی دەمێنێتەوە.

كیلیان ئێمباپێ لە یاریی رابردووی ریال مەدرید بەرامبەر ڤیاڕیال لە كۆتا خولەكەكانی یارییەكەدا لە پاژنەی پێی تووشی پێكان بوو بەهۆیەوە یاریگای جێهێشت.

ئێمباپێ لەم وەرزەدا لەگەڵ ریال مەدرید 10 یارییكردووە و 14 گۆڵییكردووە و دوو گۆڵیشی درووستكردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button