
یاریگا –
چارەنووسی سلێمان رەمەزان و یانەی دهۆک ئەمڕۆ یەکلایی دەبێتەوە و شەهد و میرال بەدیلی چاوەڕوانکراون.
چارەنووسی پۆستی راهێنەرایەتی یانەی دهۆک ناروونه و چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ، دوای گەڕانەوەی سلێمان رەمەزانی راهێنەر لە تورکیا، بڕیاری کۆتایی لەبارەی مانەوە یان ڕۆیشتنی بدرێت.
بڕیارێكی یهكلاییكهرهوه دهدرێت
سلێمان ڕەمەزان، ڕاهێنەری ئێستای یانەی دهۆک، ماوەیەکە بەهۆی نەخۆشییەوە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر لە تورکیایە، بەپێی زانیارییەکانی یاریگا، بڕیارە ڕاهێنەرەکە ئەمڕۆ بگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان و راستەوخۆ لەگەڵ دەستەی کارگێڕی یانەی دهۆک کۆببێتەوە.
ئامانجی سەرەکی کۆبوونەوەکە تاوتوێکردنی دۆخی تەندروستی ڕاهێنەرەکە و توانای بەردەوامبوونیەتی لە ئەرکەکەیدا، لەم کۆبوونەوەیەدا، سلێمان ڕەمەزان بڕیاری کۆتایی خۆی بە کارگێڕی یانەکە رادەگەیەنێت.
دهۆک خۆی بۆ هەموو ئەگەرێک ئامادە دەکات
لەبەرامبەر ئەم دۆخە نادیارەدا، کارگێڕی یانەی دهۆک دەستیان بە جوڵە کردووە و لە هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی بەدیلێکی گونجاو لە ئەگەری ئەوەی سلێمان ڕەمەزان نەتوانێت بەردەوام بێت. بەپێی زانیارییەکان، چەند ناوێک خراونەتە بەرباس، لەوانە عەبدولغەنی شەهد و باسی گهڕانهوهی مەسعود میرالیش دهكرێت.
هەرچەندە پێشتر میرال ڕایگەیاندبوو کە ئەگەر بگەڕێتەوە عێراق تەنها ڕاهێنەرایەتی دهۆک دەکات، بەڵام گەڕانەوەی هێشتا مسۆگەر نییە.
سەرەڕای دەنگۆیەکان، تاوەکو ئێستا هیچ شتێک بە فەرمی یەکلایی نەبووەتەوە و هەموو بژاردەکان کراوەن. بڕیارە کۆتاییەکەی سلێمان ڕەمەزان، نەخشەڕێگای داهاتووی یانەی دهۆک بۆ وەرزی نوێ دیاری بکات. چاوەڕوان دەکرێت لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا وردەکاریی زیاتر لەسەر ئەم دۆسیەیە ئاشکرا بکرێت.
ئەو ڕاهێنەرەی کە چەندین جار و لە هەستیارترین قۆناخەکاندا وەک فریادڕەس گەڕاوەتەوە بۆ ههڵۆی چیاو و ناوی خۆی وەک یەکێک لە سیمبولەکانی مێژووی نوێی یانەکە تۆمار کردووە.
چیرۆکی سلێمان ڕەمەزان وەک ڕاهێنەری دهۆک بە شێوەیەکی دراماتیکی لە وەرزی 2020-2021 دەستیپێکرد، دوای چەند ساڵێک لە دابڕان و یارییکردن لە خولە پلە یهكدا، یانەی دهۆک گەیشتە قۆناخی پڵەی ئۆفی خولی پلە یەکی عێراق بۆ سەرکەوتن بۆ خولی نایاب (خولی ئەستێرەکانی ئێستا). لەم ساتە هەستیارەدا، کارگێڕیی یانەکە متمانەیان بە سلێمان ڕەمەزان بەخشی.
سلێمان رهمهزان توانیی ئەرکەکە بە سەرکەوتوویی جێبەجێ بکات و دوای چاوەڕوانییەکی زۆر، یانەی دهۆکی گەڕاندەوە بۆ نێو گەورەکانی تۆپی پێی عێراق.
ئەم دەستکەوتە، ناوی ئەوی وەک پاڵەوانێک لەنێو هاندەراندا چەسپاند.
سلێمان ڕەمەزان وەک ڕاهێنەری سەرەکیی یانەکە لە خولی عێراق بەردەوام بوو، بەڵام دوای زنجیرەیەک ئەنجامی خراپ، لە 16ـی کانوونی یەکەمی 2023 لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.
دوای ئەو، ئەحمەد خەلەفی عێراقی بووە راهێنەر، بەڵام ئەویش ماوەیەکی کەم مایەوە بۆ جارێکی تر و بۆ ماوەیەکی کاتی، سلێمان ڕەمەزان گەڕایەوە و بۆ چەند یارییەک ئەرکی ڕاهێنەرایەتیی گرتە ئەستۆ، پێش ئەوەی ، مهسعود میرال، پۆستەکە وەربگرێت.
لە کۆتاییەکانی وەرزی ڕابردوودا و دوای دەستلەکارکێشانەوەی مهسعود میرال لە 30ـی حوزەیرانی 2025، یانەی دهۆک جارێکی تر رووی لە فریادڕەسەکەی کردەوە، سلێمان رەمەزان بۆ سێیەم جار لە ماوەیەکی کورتدا گەڕایەوە و ئەرکێکی قورسی گرتە ئەستۆ، توانی نازناوی جامی عێراق بۆ یانهكه بباتهوه.
دوای ئەم سەرکەوتنە گەورەیە، رەمەزان دەستی لەکارکێشایەوە و پۆستی بەڕێوەبەری هونەریی یانەکەی وەرگرت.
چیرۆکەکە لێرەدا کۆتایی نەهات. دوای دەستپێکی خراپی وەرزی نوێ (2025-2026) لەسەر دەستی راهێنەری بەڕازیلی، سێرجیۆ ڤارگاسی له ئهركهكهی دوورخستهوه کارگێڕیی یانەی دهۆک جارێكی تر سلێمان رهمهزان كردهوه راهێنهری یانهكه و ئهمرۆ سهرپهرشتی یهكهم یهكهی مهشقی یانهكه دهكات
سلێمان رهمهزان جگه لهوهی له خولی عێراقی راهێنهرایهتی یانهی دهۆكی كردووه، له خولی نایابی كوردستانیش راهێنهرایهتی یانهكهی كردووه.