
یاریگا –
لوکا زیدان، کوڕی زینەدین زیدان، ئەفسانەی فەڕەنسا زۆر بە بانگهێشتکردنی بۆ هەڵبژاردەی جەزائیر دڵخۆشە.
چەند هەفتەیەک بەر لە ئێستا، لوکا زیدان پاسپۆرتی وەرزشی خۆی لە فەڕەنسییەوە گۆڕی بۆ جەزائیری و بۆ یەکەمجار بانگهێشتکرا.
لوکا زۆر بەم هەنگاوە دڵخۆشە و لە لێدوانێکدا دەڵێت؛
زۆر دڵخۆشم لێرە، شانازییەکی زۆر گەورەیە بۆ من. شانازی بە بەرگریکردن لە رەنگەکانی جەزائیر دەکەم و شتێکی زۆر گەورەیە کاتێک گەلی جەزائیر پاڵپشتیت بکات.
🇩🇿 Luca Zidane : « L’Algérie, c’est mon pays. Je suis fier d’être ici et je donnerai 100 %. » pic.twitter.com/kx450tthjI
— LeLien (@LeLienofficiel) October 8, 2025
رێچکەی لوکا و باوکی جیاوازە
لوکا زیدان لە پرسیاری رێچکە گۆڕین و دوانەکەوتنی رێچکەی باوکی دەڵێت؛
جەزائیر وڵاتی رەسەنی منە، جەزائیر وڵاتی باوانمە و خێزانەکەم شانازی بەم بڕیارەوە دەکەن و زۆر پاڵپشتیم دەکەن. ئیسماعیلی گەورەی باپیرم زۆر بەم بژاردەیەکم دڵخۆشە.
رێچکەی من و باوکم جیاوازە، دەمەوێت گەلی جەزائیر شانازیم پێوە بکات و هەموو توانایەکم دەخەمەگەڕ.
لوکا زیدان گۆڵپارێزی یانەی گرانادایە و لەپێناو جەزائیر، نوێنەرایەتیکردنی هەڵبژاردەکانی فەڕەنسای رەتکردەوە.