
یاریگا –
فرانكۆ ماستانتونۆ، یاریزانی ئەرجەنتینی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی وردەكارییەكانی پێش پۆشینی درێسی ژمارە 10ی ئەرجەنتین ئاشكرا دەكات و هەروەها باسی ئەو تاتۆیەی كە بەرواری یاریی كۆتایی مۆندیالی لەسەرە دەكات.
ماستانتونۆ پێشتر لە یاریی ئەرجەنتین بەرامبەر ئێكوادۆر لە كۆتا یاریی پاڵاوتنەكانی جامی جیهانی 2026 درێسی ژمارە 10ی پۆشی و بووە بچووكترین یاریزان ئەو درێسە بپۆشێت.
“USAR LA 10 DE MESSI Y MARADONA ES LO MÁXIMO QUE ME HA PASADO EN MI CARRERA. NO ME LO ESPERABA”
Franco Mastantuono contó cómo se enteró que iba a utilizar el dorsal tan emblemático.
▶️ Mirá #ESPNFútbol3 en el Plan Premium de #DisneyPlus pic.twitter.com/OwMeoxSsCt
— ESPN Argentina (@ESPNArgentina) October 8, 2025
لەلێدوانێكیدا لەگەڵ ESPN فرانكۆ ماستانتونۆ دەربارەی پۆشینی درێسی ژمارە 10 گوتی:
درێسی ژمارە 10 شتێكی باوەڕپێنەكراوە، پۆشینی ئەو درێسەی كە لیۆنێل مێسی و مارادۆنا لەبەریانكردووە بەرزترین شتە كە هەر یاریزانێک پێی بگات.
چاوەڕێی ئەوەم نەدەكرد رووبدات، هەستێكی نایاب بوو كاتێک چوومە ژووری جل گۆڕین و بەدوای ژمارە 21دەگەڕام، بەڵام ناوەكەم لە تەنیشت ناوی خولیان ئالڤارێز بینی، پێموابوو كەسێک گاڵتەم پێدەكات، بەڵام لە كۆتاییدا ئەوە ساتێكی باوەڕپێنەكراو بوو.
بوونی مێسی وەک هاوتیمێک گەورەترین شتی ژیانمە، لە منداڵییەوە خۆشمدەوێت و سەرسامی تواناكانی بووم، هەرچی لە توانامدا بێت دەیكەم بۆ ئەوەی خەونی بەشداریكردن لە مۆندیالی 2026 بەدەستبهێنم.
دەربارەی تاتۆی یاریی كۆتایی مۆندیالی 2022 ماستانتونۆ گوتی:
یاریی كۆتایی جامی جیهانی 2022 بەرامبەر فەڕەنسا لەبیرە وەک ئەوەی دوێنێ بووبێت، لەگەڵ هاوڕێكانم لە ماڵەوە سەیری یارییەكەم دەكرد، ساتێكی لەبیر نەكراوبوو وە زۆر جێژم لێوەرگرت، ئێستا لەتەنیشت ئەو پاڵەوانانەدا یاڕیی دەكەم.
تاتۆیەكەی بەرواری 18-12-2022م لە پێناو هەڵبژاردەكەم هەیە، هەروەها بۆ مێسی كەتوانی بە بردنەوەی نازناوەكە هەموو ناخۆشییەكان لاببات، ئەوە باشترین شتە كە بەسەر هەمووماندا هات.
هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە 11 مانگ و 14 مانگ دوو یاریی دۆستانە بەرامبەر هەڵبژاردەكانی ڤێنێزوێلا و پوێرتۆ ریكۆ دەكات.