Loading...
ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

نیوكاسڵ هێرشبەرێكی مەدریدی دەوێت

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد یانەی نیوكاسڵ یونایتدی ئینگلیزی گرنگی بە گواستنەوەی ئەلێكساندەر سۆرلۆت، هێرشبەری نەرویجی یانەی ئاتلێتیكۆ مەدریدی ئیسپانی دەدات.

سۆرلۆت لە هاوینی 2024 لە ریزەكانی ڤیاڕیالەوە بە بەهای 32 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ئاتلێتیكۆ مەدریدەوە كرد و تاوەكو 2028 گرێبەستی لەگەڵ یانە مەدریدیەكە هەیە.

بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی ماركا، ژمارەیەک لە نوێنەرانی یانەی نیوكاسڵ یونایتد لە یاریی ئاتلێتیكۆ مەدرید و ریال مەدرید ئامادەبوون و سەرنجی تەواویان لەسەر ئەلێكساندەر سۆرلۆت ئەستێرەی ئاتلێتیكۆ مەدرید بووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، نیوكاسڵ ئامادەیە لە مێركاتۆی زستانەدا بڕە پارەیەكی زۆر بۆ بەهێزكردنی هێڵی هێرشبردنی یانەكەی خەرجبكات، بەتایبەت لە دوای رۆیشتنی ئالێكساندەر ئیزاک.

بەرپرسانی نیوكاسڵ دەیانەوێت گفتوگۆكان لەگەڵ ئاتلێتیكۆ مەدرید دەستپێبكەن و لە مێركاتۆی زستانەدا سۆرلۆت بگوازنەوە.

لەم وەرزەدا سۆرلۆت بەشداری 8 یاریی كردووە و توانیویەتی دوو گۆڵ بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button