
یاریگا –
هاندەرانی مانچێستەر یونایتد هەواڵێکی دڵخۆشکەریان پێگەیشت سەبارەت بە گەڕانەوەی لیساندرۆ مارتینێز کە ماوەی 8 مانگە بەهۆی پێکانەوە دوورکەوتووەتەوە.
مارتینێز لە مانگی فێبرایەر/شوباتی ئەمساڵ بەهۆی پێکانێکی سەخت لە ئەژنۆیدا دوورکەوتەوە، ئەگەرچی چەند هەفتەیەک بەر لە ئێستا گەڕایەوە بۆ راهێنانی سووک، بەڵام دەرکەوت هێشتا بەتەواوەتی ئامادە نەبووە بۆ پەیوەندیکردن بە تیمەکەوە.
بەگوێرەی نوێترین زانیاریی لە TyC Sportی ئەرجەنتینی، هەفتەی رابردوو بەرگریکارەکە تیشکی MRI ئەنجامداوە و ئەنجامەکانی نایاب بووە.
سەرچاوەکە نووسیویەتی کە لیساندرۆ کۆتایی ئەم مانگە دەگەڕێتەوە بۆ یاریگاکان.
🚨🚑 | BREAKING:
Lisandro Martinez had an MRI last week and everything came out PERFECT. His recovery is on the right track, and he could return by the end of October.
[@TyCSports] pic.twitter.com/cfNPofjNG4
— (fan) Frank 🧠🇵🇹 (@AmorimEra_) October 8, 2025