فەرمی؛ پیشەسازی گەڕایەوە خولی نایابی کوردستان
خولی نایابی کوردستان بە بەشداری 12 یانە دەکرێت

یاریگا –
دوای چارەسەرکردنی کێشەی دارایی یانەکە، پیشەسازی گەڕایەوە خولی نایابی کوردستان و بەشداری وەرزی نوێی خولەکە دەکات.
پیشەسازی بە فەرمی داوای لە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کردووە کە کێشەی داراییان چارەسەر کراوە و دەیانەوێت بەشداری خولی نایابی کوردستان بکەن، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بە شێوەی ئۆنڵاین کۆبوونەوەی نا ئاسایی کرد و بڕیاری گەڕانەوەی پیشەسازی دا بۆ خولی نایابی کوردستان.
راگەیەنراوی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان دەربارەی گەڕانەوەی پیشەسازی بۆ خولی نایابی کوردستان:
یانەی پیشەسازی بە نووسراوی فەرمی کە ئاڕاستەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کردووە، داوای گەڕانەوە و بەشداریکردن لە خولی نایابی کوردستان بۆ وەرزی 2025 _ 2026 دەکات، دوای کۆبوونەوەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بەشێوەی ئۆنڵاین، بڕیاردرا بە بەشداریکردنی یانەی پیشەسازی لە خولی نایابی کوردستان بۆ وەرزی 2025 _ 2026 .
تێبینی: خولی نایابی کوردستان بۆ وەرزی نوێی 2025 _ 2026 بە بەشداری 12 یانە بەڕێوەدەچێت، دوو یانەی ریزبەندی کۆتایی راستەوخۆ دادەبەزێت بۆ خولی پلە یەکی کوردستان، بەم هۆیەوە یاری پلەی ئۆف لە نێوان یانەی خاوەن ریزبەندی دەیەمی خولی نایابی کوردستان و یانەی خاوەن ریزبەندی پێنجەم لە خولی پلە یەکی کوردستان ناکرێت، بڕیاری سەرکەوتنی چوار یانە لە خولی پلە یەکی کوردستان بۆ ریزی نایابی کوردستان وەک خۆی دەمێنێتەوە.