پاریس خۆی بۆ گرێبەستێکی ریکۆدشکێن ئامادەکردووه

یاریگا –
یانەی پاریس سانجێرمان خۆی بۆ گواستنەوەیەکی مێژوویی ئامادەکردووە و ئەستێرەیەکی بارسێلۆنا بووەتە ئامانجی گرێبەستە خەیاڵییەکەیان.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی هەواڵی دیفێنسا سێنتراڵی ئیسپانی، پی ئێس جی نیازیان وایە لامین یامال بگوازنەوە بۆ باخچەی شازادەکان. بۆ ئەو مەبەستەش بڕی 230 ملیۆن یۆرۆیان بۆی ئامادەکردووە.
ئەو بڕە پارەیە، راستەوخۆ لاوە 18 ساڵییەکە دەکاتە گرانترین گرێبەستی مێژووی تۆپی پێ کە هەر یانەکەی پایتەختی فەڕەنسا لە ساڵی 2017 ئەنجامی دا کاتێک نێیمار دا سیلڤای هەر لە یانەی بارسێلۆنا بە بڕی 222 ملیۆن یۆرۆ گواستەوە.
🚨 PSG would be prepared to break the world transfer record with a bid of €230M to sign 18-year old Lamine Yamal from Barcelona.
(Source: Defensa Central) pic.twitter.com/bGU4JEAx1v
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) October 8, 2025
هێشتا دیاری نییە وەڵامی یانە کاتالوونیەکە و خودی ئەستێرەکەیان بۆ ئەو ئۆفەرە مێژووییە چی دەبێت، لەکاتێکدا بارسا دەیەوێ هاوشێوەی لیۆنێل مێسی یامال بکاتە بەردی بناخەی پرۆژەیەکی درێژخایەن.