چارەنووسی یارییەکەی ڤیاڕیاڵ و بارسێلۆنا یەکلابوویەوە

یاریگا- بەفەرمی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا رەزامەندی لەسەر بەڕێوەچوونی یارییەکی لالیگا لە ئەمریکا دەربڕی. بۆیەکەمین جار بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵدا، یاریی نێوان هەردوو یانەی ڤیاڕیاڵ و بارسێلۆنا لە گەڕی حەڤدەی لالیگا لە مەیامی بەڕێوەبچێت. یارییەکە لە یاریگای هارد رۆک لە فلۆریدا بەڕێوەدەچێت، چاوەڕوان دەکرێت زیاتر لە 65 هازار هاندەر ئامادەی یارییەکە بێت.