چارەنووسی بڕونۆ فێرناندێش بۆ هاوینی داهاتوو ئاشکراکرا

یاریگا –
چارەنووسی بڕونۆ فێرناندێش لەگەڵ مانچێستەر یونایتد ئاشکراکرا و هاوینی داهاتوو بە بڕە پارەیەکی خەیاڵی دەفرۆشرێت.
فێرناندێش لە زستانی 2020 بە بڕی نزیکەی 68 ملیۆن پاوەند لە سپۆرتینگەوە پەیوەندی بە مان یونایتد کرد. ماوەی 5 وەرزە کۆڵەکەیەکی سەرەکی یانە ئینگلیزییەکەیە سەرباری خراپی ئەنجامەکانی یانەکە لە سەردەمی راهێنەرە جیاوازەکان.
بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە ئینگلیزیەکان، هاوینی داهاتوو ئەستێرە یاریسازەکە بە بڕی 100 ملیۆن دەفرۆشرێتە خولی سعوودی.
بڕونۆی پۆرتوگالی کە ئێستا تەمەنی 31 ساڵە، وەک یەکێک لە ناوە دیارەکانی ئەوروپا دەچێتە پاڵ پڕۆژە گەورەکانی ئەو وڵاتەی کەنداو، لەوێ لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆی هاونیشتیمانی یەکدەگرنەوە.
🚨 BREAKING!
Bruno Fernandes will be sold to Saudi Arabia league for £100m in the summer.
[@indykaila] pic.twitter.com/l7tP9wu1ef
— SimplyUtd (@SimplyUtd) October 7, 2025