Loading...
سعوودیەگرنگترین

فەرمی؛ ئیتیحاد راهێنەری نوێی یانەكەی ناساند

Yariga App

یاریگا –

سێرجیۆ كۆنسێساو، راهێنەری پۆرتوگالی وەک راهێنەری نوێی یانەی ئیتیحادی سعوودی دەستنیشانكرا.

لە چەند رۆژی رابردوودا ئیتیحاد بەفەرمی لۆران بلانی فەڕەنسی لە پۆستی راهێنەرایەتیكردنی یانەكەی دوورخستەوە.

هەژماری فەرمی ئیتیحاد لە پلاتفۆرمی ئێكس سێرجیۆ كۆنسێساوی وەک راهێنەری نوێی یانەكەی دیاریكرد.

بە گوێرەی زانیارییەكان، كۆنسێساو تاوەكو 2027 واژۆی لەسەر گرێبەستەكەی لەگەڵ ئیتیحاد كردووە.

راهێنەرە پۆرتوگالیەکە 13 ساڵ پێش ئێستا کاروانی پیشەگەرێتی لەو بوارەدا دەستپێکرد. چەندین یانەی جیاوازی تاقیکردووەتەوە، بەڵام دیاریترین و زۆرترین ماوە لەگەڵ پۆرتۆی وڵاتەکەی بوو 2017-2024. دوایین یانەش ئەیسی میلان بوو کاتێک لە 30ی دیسەمبەری 2024 پۆستەکەی لە رۆسۆنێری وەرگرت و دوای تەنیا 5 مانگ دوورخرایەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button