Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی؛ ئەستێرەیەکی ریال مەدرید لە لیستی هەڵبژاردەکەی دوورخرایەوە

Yariga App

یاریگا –

دین هاوسن، بەرگریکاری ریال مەدرید بەهۆی پێکان کەمپی هەڵبژاردەی ئیسپانیای جێهێشت.

بەشێوەیەکی فەرمی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا رایگەیاند، دین هاوسن بەهۆی پێکان کەمپی هەڵبژاردەی ئیسپانیای جێهێشتووە و لە شوێنی ئەو ئێمریک لاپۆرت، بەرگریکاری ئاتلێتیک بیلباو بانگهێشتکراوە.

یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا ئاماژی بەوەش کردووە، هاوسن بە نیشانەکانی ماندوێتی ماسوەلکەکانی گەیشتووەتە کەمپی مەشقەکانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا، بەشداریی مەشقەکانی رۆژی سێشەممەی نەکردووە،

ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکی بۆکراوە و دەرکەوتووە ماسوولکەی قاچی دین هاوسن تووشی پێکان بووە، بەو هۆیە رەوانەی مەدرید کراوەتەوە.

هاوکات بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی ئاتلێتیک، پزیشکانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا پێشبینی دەکەن دین هاوسن یەک بۆ دوو هەفتە دووربکەوێتەوە.

بەڵام یاریزانەکە جارێکی دیکە لەلایەن پزیشکانی ریال مەدرید پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێتەوە و ماوەی دوورکەوتنەوەی بەتەواوی دیاری دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button