
یاریگا –
ناپۆلی لە دروستکردنی گالاکتیکۆسێکی ناوازە لە سێریا ئەی نزیکبوون، بەڵام لە دوا ساتەکاندا هەموو شتێک هەڵوەشایەوە.
رۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، لە یەنایەر/کانوونی دووەم تاوەکو مایس/ئایاری ئەمساڵ، ناپۆلی بە جیددی بیری لە گواستنەوەی نێیمار دا سیلڤا، ئەستێرەی بەڕازیلی دەکردەوە.
بەرپرسانی باڵای یانەکە لەگەڵ ئانتۆنیۆ کۆنتێ، راهێنەری ناپۆلی گفتوگۆی قووڵیان لەبارەی گواستنەوەکە دەکرد و پێیان وابوو، گواستنەوەی نێیمار گڕ لە هاندەران و یاریگای ماڕادۆنا بەردەدات.
رۆژنامەکە روونیکردووەتەوە، کۆنتی ترسی لە دروستبوونی ناهاوسەنگی تەکتیکی لە پێکهاتەکەیدا هەبوو، بە تایبەت دوای گواستنەوەی کێڤن دی بڕۆین لە مانچێستەر سیتییەوە.
دی بڕۆین ئێستا بووەتە چەقی یانەکە و بوونی نێیمار لە پێکهاتەکەدا، کێشەی تەکتیکی بۆ کۆنتی دروست دەکرد، بۆیە دوای دی بڕۆین بابەتی گواستنەوەی نێیمار بە تەواوی داخرا.
نێیمار ئێستا لە سانتۆس یاریی دەکات، دوای بەسەربردنی ساڵێکی پڕ لە ناهاوسەنگی لەگەڵ هیلال، گەڕایەوە بەڕازیل و تاوەکو ئێستا دووجار تووشی پێکان بووە.
لە کۆی شەش یاریی لەگەڵ سانتۆس تەنیا شەش گۆڵ و سێ ئەسیستی هەیە.