
یاریگا –
بارسێلۆنا پلانێکی چڕی داڕشتووە و دەیەوێت لامین یامال بۆ کلاسیکۆ ئامادە بکات.
بارسێلۆنا لە 26ـی ئۆکتۆبەری 2025 لە یارییەکانی گەڕی 10ـی لالیگا لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ رووبەڕووی ریال مەدرید دەبێتەوە.
یامال هەوڵدەدات بەخێرایی لە پێکانەکەی چاکبێتەوە پاش ئەوەی لە یاریی بەرامبەر پاریس سانجێرمان جارێکی دیکە پێکانەکەی سەرەیهەڵذایەوە.
رۆژنامەی مۆندۆ دێپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، یەمال لە چەند رۆژی رابردوو هەستی بە باشتربوون کردووە، گەشبینی لەبارەی بارەوپێشچوونی بەدی دەکرێت، هەروەها ستافی پزیشکی یانەکە نایانەوێت پەلە لە گەڕانەوەی بکەن، بۆیە پلانێکی ورد بۆ گەڕانەوەی پەیڕەو دەکەن، پزیشکانی فیزیایی و راهێنەرانی لەشجوانی یانەکە سەرپەرشتی پڕۆسەکە دەکەن.
Noticia MD
👉 Plan Lamine para el Clásico
✍ @martinezferran https://t.co/nqrGvPZ4qT
— Mundo Deportivo (@mundodeportivo) October 8, 2025
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، لامین یامال لە رۆژی دووشەممە تاوەکو هەینی دەست بە بەهێزکردنی ماسوولکەکانی دەکات و رۆژێک کەمتر لە هاوڕێکانی پشوو وەردەگرێت.
هانزی فلیک بڕیاریداوە سێ رۆژ پشوو بە یاریزانەکان بدات، بەڵام یامال دوو رۆژ پشوو وەردەگرێت و رۆژی دووشەممە ئامادەکارییەکانی بۆ یارییەکەی جیرۆنا دەستپێدەکات.
رۆژنامە کاتالوونیەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، یامال بەرامبەر جیرۆنا 30 بۆ 45 خولەک یاریی دەکات، پاشان بەرامبەر ئۆڵۆمپیاکۆس لە چامپیۆنزلیگ 60 بۆ 70 خولەک یاریی دەکات.
ستافی پزیشکانی یانەکە ئامانجیانە بەو پلانەی دایان رشتووە، یامال بەشێوەی %100 بۆ یاریی کلاسیکۆ ئامادە بێت.