Loading...
ئه‌وروپاگرنگترین

یانەیەکی ناوداری ئەوروپا دەیەوێ جێرارد ببێتە راهێنەریان

Yariga App

یاریگا –

ستیڤن جێرارد لەلایەن یانەیەکی ناوداری ئەوروپا دەستپێشخەرییەکی بۆ کراوە بۆ وەرگرتنی ئەرکی راهێنەرایەتیان.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس، یانەی رێنجەرزی سکۆتلەندی دەیانەوێ قسە لەگەڵ جێرارد بکەن تا بیگەڕێننەوە بۆ یانەکەیان.

ستیڤن پێشتریش لەگەڵ رێنجەرز کاری کردووە. ئاو یانەیە یەکەمین وێستگەی بوو کە لێوەی هاتە نێو دونیای راهێنەرایەتیکردنەوە کاتێک لە 2018-2021 پۆستەکەی بەڕێوەبرد و توانی نازناوی خولی ئەو وڵاتە 2020-2021یان بۆ بباتەوە.

دوای رێنجەرز، ناوبراو بۆ نزیکەی ساڵێک ئاستۆن ڤیلای وڵاتەکەشی تاقیکردەوە. یانەی ئیتیفاقی سعوودیش دوایین شوێنی جێرارد بوو بۆ راههێنەرایەتیکردن. بەڵام زستانی ئەمساڵ بە رێککەوتنێکی دوولایەنە جیابوونەوەیان راگەیاند.

سکای زانیویەتی کە جێرارد کراوەیە بە رووی دەستپێشخەرییەکەی رێنجەرز، بەڵام دەیەوێ راستەوخۆی قسەیان لەگەڵدا بکات کە ئایا ئەو پرۆژەی هەیانە بۆ ئەو دەگونجێت یاخود نا.

رێنجەرز بە راهێنەرایەتی رەسڵ مارتن کە هاوینی ئەمساڵ پۆستەکەی لە یانەکە وەرگرت، بە ئاستێکی خراپدا تێدەپەڕن. لە 7 گەڕی خولی سکۆتلەندی تەنها 8 خاڵیان کۆکردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button