
یاریگا –
سێرجیۆ کۆنسێسا و ئەزموونەکەی لە ئەوروپاوە دەگوازێتەوە بۆ سعوودیە و لەگەڵ یانەیەکی ئەو وڵاتەی کەنداو رێککەوتنی واژۆ کردووە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، کۆنسێساو وەک راهێنەری نوێ بۆ یانەی ئیتیحاد واژۆی لەسەر گرێبەستێک کردووە تا هاوینی 2027 دەخایەنێت.
هێشتا ئیتیحاد هیچی فەرمی لەبارەی رێککەوتنەکەوە رانەگەیاندووە، بەڵام چاوەڕواندەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوودا بەفەرمی بڵاوبکرێتەوە.
🚨🟡⚫️ Sérgio Conceição signed in as new Al Ittihad manager as expected on a contract until June 2027.
Coaching staff joining him in Saudi: João Costa, Siramana Dembélé, Fábio Moura, Diamantino Figueiredo, Vedran Runje and performance analyst Eduardo Oliveira. pic.twitter.com/zbewOMKhDu
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) October 7, 2025
راهێنەرە پۆرتوگالیەکە 13 ساڵ پێش ئێستا کاروانی پیشەگەرێتی لەو بوارەدا دەستپێکرد. چەندین یانەی جیاوازی تاقیکردووەتەوە، بەڵام دیاریترین و زۆرترین ماوە لەگەڵ پۆرتۆی وڵاتەکەی بوو 2017-2024. دوایین یانەش ئەیسی میلان بوو کاتێک لە 30ی دیسەمبەری 2024 پۆستەکەی لە رۆسۆنێری وەرگرت و دوای تەنها 5 مانگ دوورخرایەوە.