Loading...
عێراقگرنگترین

مه‌سعود میرال گرێبه‌ستی دوو یانه‌ی گه‌وره‌ی عێراقی ره‌تكرده‌وه‌

ناگه‌رێته‌وه‌ عێڕاق

Yariga App

یاریگا –

هه‌ردوو یانه‌ی گه‌رمه‌ و زه‌ورا هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی تواناكانی مه‌سعود میرال راهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی دهۆك ده‌ده‌ن.

مەسعود میرال راهێنەری کورد کە هەڵگری وڵاتنامه‌ی سویدییە، یەکێکە لەو ناوە دیارانەی کە لە ماوەیەکی کورتدا توانی ناوی خۆی لە مێژووی یانەی دهۆکدا تۆمار بکات، دوای ئەوەی وەرزی رابردوو بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو کۆتایی بە کاروانی لەگەڵ یانەکە هێنا.

دەستکەوتە مێژووییەکەی لەگەڵ دهۆک

مەسعود میرال لە ساڵی 2024 وەک راهێنەری یانەی دهۆک دەستنیشانکرا و توانی لە ماوەیەکی کەمدا گۆڕانکارییەکی بەرچاو لە ئاست و ئەنجامەکانی تیپەکەدا دروست بکات، کاروانی لەگەڵ یانەی دهۆک، بەدەستهێنانی نازناوی جامی یانەکانی کەنداوی بوو، کە تێیدا دهۆک توانی لە یاریی کۆتاییدا لە یانەی قادسیه‌ی كوێتی بباته‌وه‌،ئەم دەستکەوتە نەک هەر یەکەم نازناوی کیشوەری بوو بۆ یانەی دهۆک، بەڵکو بووە مایەی شانازییەکی گەورە بۆ هاندەرانی یانەکە و تەواوی وەرزشی کوردستان.

رووداوی یارییەکەی شورتە و سزاکە

لە وەرزی رابردووی خولی ئەستێرەکانی عێراقدا، لە یاریی نێوان یانەی دهۆک و یانەی شورتە، گرژی و ئاڵۆزییەکی زۆر لەنێوان یاریزانان و دەستەی کارگێڕی هەردوو یانەدا دروست بوو، لە ئەنجامی ئەو ڕووداوانەدا، لیژنەی سزاکانی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق بڕیاریدا مەسعود میرال بۆ ماوەی شەش مانگ رابگرێت و سزای دارایی بەسەردا بسەپێنێت. ئەم سزایە کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە و بە سزایەکی قورس دادەنرا، دوای دەرچوونی بڕیارەکە، مەسعود میرال راستەوخۆ دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەی دهۆک ڕاگەیاند و عێراقی جێهێشت.

ڕەتکردنەوەی ئۆفەرەکان و وەفاداری بۆ دهۆک

بەپێی زانیارییەکانی یاریگا، لەم دواییانەدا هەردوو یانەی گەرمە و زەورا گفتوگۆی فەرمییان لەگەڵ مەسعود میرال کردووە بۆ وەرگرتنی ئەرکی ڕاهێنەرایەتی. هەردوو یانەکە بەڵێنیان دابوو کە هەموو کارئاسانییەکی بۆ بکەن و هەوڵی جددی بدەن بۆ لابردنی ئەو سزایەی کە هێشتا بەسەریدا ماوە.
سەرەڕای ئەم هەوڵانە، میرال هەردوو ئۆفەرەکەی رەتکردووەتەوە و هەڵوێستی خۆی ئاشکرا کردووە، ئەو رایگەیاندووە کە لە ئێستادا نیازی گەڕانەوەی بۆ کاری ڕاهێنەرایەتی نییە، بەڵام جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەگەر بڕیار بدات بگەڕێتەوە عێراق، ئەوا تەنها و تەنها ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەی دهۆک وەردەگرێتەوە.
 شه‌وی رابردوو یانه‌ی زه‌ورا له‌گه‌ڵ عه‌بدولغه‌نی شه‌هد به‌ ره‌زامه‌ندی هه‌ردوو لا گرێبه‌سته‌كه‌ی نێوانیان هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ و گه‌رمه‌ش ده‌یه‌وێت ئه‌حمه‌د خه‌له‌ف دووربخاته‌وه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button