Loading...
ئیسپانیا

وادەی یارییەکانی جامی سوپەری ئیسپانیا راگەیەندران

Yariga App

یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا رایگەیاند لە بەرواری 7 و 8ی مانگی یەکی ساڵی ئاییندە یارییەکانی قۆناغی پێش کۆتای جامی سوپەری ئیسپانیا بەڕێوەدەچن.

هەر چوار یانەی بارسێلۆنا، ریاڵ مەدرید، ئەتڵەتیکۆ مەدرید و ئەتلەتیک بلباو گەیشتوونەتە کۆتاییەکانی جامی سوپەر.

رۆژی 7-1 یاری نێوان بارسێلۆنا و بلباو بەڕێوەدەچێت. پاشان رۆژی 8-1 یاری نێوان ریاڵ مەدرید و ئەتڵەتیکۆ مەدرید ئەنجام دەدرێت و براوەی هەردوو یاری لە 11-1دا یاری کۆتایی ئەنجام دەدەن.

ئەمەش دەبێتە یەکەم رووبەرووبوونەوەی دێربی مەدرید پاش بردنەوە مێژووییەکەی ئەتڵەتیکۆ لە ریاڵ مەدرید.

جێی باسە، هەر چوار یانە بەشداری خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپان و ئەمەش یەکەمجارە روودەدات.

هاوشێوەی ساڵانی رابردوو، یارییەکان لە دەرەوەی ئیسپانیا ئەنجام دەدرێن. سەرجەم یارییەکانی ئەمساڵ لە جەددەی سعوودیە بەڕێوەدەچن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button