Loading...
ئینگلتەرا

جۆن ستۆنز رەخنە لە شێوازی یاریکردنی گواردیۆلا دەگرێت

Yariga App

جۆن ستۆنز بەرگریکاری  بە ئەزموونی مانچێستەر سیتی رەخنە لە شێوازی یاریکردنی گواردیۆلای راهێنەری یانەکەی دەگرێت.

ستۆنز لەم وەرزەدا وەک یاریزانی یەدەگ دەردەکەوێت و بە کەمیی بەشداری پێدەکرێت. ناوبراو لە لێدوانێکدا بۆ تاڵک سپۆرت سەبارەت بە یارییەکەی ئارسناڵ وتی

ئەوە لە دی ئێن ئەی ئێمە دا نیە بەو جۆرە بەرگری بکەین. پێم وایە ئەوە شێوازێکی هەڵەی یاری کردنە. من خۆم زۆر جار دژی ئەو تیمانە یاریم کردووە کە بەو جۆرە بەرگری دەکەن و تێدەگەم چەند قورسە بۆ ماوەیەکی زۆر ئەو فشارەت لەسەر بێت. هۆکاری ئەوەی یارییەکە بەو جۆرەی لێهات زیاتر دۆخی نێو یاریگا بوو نەک پلانێکی تەکتیکی. بەهیوای ئەوەین جاری داهاتوو کە رووبەروویان بووینەوە بەهەمان شێوە یاری نەکەینەوە.

ستۆنز ئەوەشی نەشاردەوە وەرزی رابردوو بیری لە وازهێنانی یەکجارەکی کردووەتەوە کاتێک بەردەوام تووشی پێکان هاتووە، بەڵام سەرەنجام بڕیاری بەردەوامی داوە.

ناوبراو ئێستا لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلتەرایە و بانگهێشتی وڵاتەکەی کراوە لە کاتێکدا وەک پێویست لە یانەکەی بەشداری پێناکرێت. ستۆنز خاوەنی 83 یاری نێودەوڵەتییە.

بابەتی زیاتر

Back to top button