Loading...
مۆندیالی 2026

دێپای بەهۆکارێکی سەیر لە گەڕانەوە بۆ هۆڵەندا دواکەوتووە

کومان نایەوێت سزای بدات

Yariga App

یاریگا –

مێمفێس دێپای، گۆڵکاری مێژوویی هەڵبژاردەی هۆڵەندا بەشداری لە یاریی داهاتووی هەڵبژاردەکەی بەرامبەر ماڵتا ناکات کە بڕیارە پێنجشەممە بکرێت.

دێپای لە بەڕازیل یاریی بۆ کۆرینتیانز دەکات و بەر لە گەشتەکەی، پاسپۆرتەکەی لێدزراوە و گەشتەکەی دوادەکەوێت.

دێپای تەمەن 31 ساڵ لە ماوەی رابردوودا ژمارەی پێوانەیی رۆبن ڤان پێرسی شکاند و بە 52 گۆڵ بووە گۆڵکاری مێژوویی هۆڵەندا.

بڕیاربوو دوێنێ دووشەممە دێپای بگاتە ئەمستردام، پایتەختی هۆڵەندا، بەڵام بەهۆی دزرانی پاسپۆرتەکەی، وادەی گەشتەکەی دواخرا.

دێپای نەیتوانی پاسپۆرتەکەی بدۆزێتەوە و بەبێ پاسپۆرت چووە فڕۆکەخانە، بەڵام بەرپرسانی فڕۆکەخانە رێگەی گەشتکردنیان نەدا.

بریارە ئەمڕۆ سێشەممە دێپای بگاتە ئەمستردام و رۆناڵد کۆمان بڕیاری سزادانی بۆ دەرنەکردووە.

هۆڵەندا لە چوار یاریی پاڵاوتنی مۆندیالی 2026 خاوەنی 10 خاڵە و بەبردنەوەی یارییەکەی ماڵتا، هاوکێشەکە زۆر یەکلاییدەکاتەوە.

هەینی داهاتوو هۆڵەندا میوانداری فینلاند دەکات و پێدەچێت دێپای بەشداری یارییەکە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button