ئیتاڵیا
سەرجەم زانیارییەکان لەسەر قۆناخی 16ی جامی ئیتاڵیا

ئەمڕۆ کات و بەرواری یارییەکانی قۆناغی 16ی جامی ئیتاڵیا راگەیەندران.
لەم قۆناغەدا تیمە گەورەکانی ئەو وڵاتە راستەوخۆ چوونە تیروپشکی یارییەکان و سەرجەمیان تا ئاستێک ئەرکیان ئاسانە.
قۆناغی 16ی جامی ئیتاڵیا بە یەک یاری بەڕێوەدەچێت و تیمی دۆڕاو، راستەوخۆ ماڵئاوایی دەکات. لە باری بەرامبەربوونیش راستەوخۆ لێدانی یەکلاکەرەوە بەڕێوەدەچێت بە بێ نیوەی زیادکراو.
یارییەکان لە نێوان 2-12دا بەڕێوەدەچن و درێژە دەکێشن تاوەکو 27-1. خشتەی یارییەکانیش بەم جۆرەیە
یوڤێنتۆس – ئودێنزی (2-12)
ئەتەلەنتا – جەنەوا (3-12)
ناپۆلی – کالیاری (3-12)
ئینتەر – ڤینیزیا (3-12)
بۆلۆنیا – پارما (4-12)
لازیۆ – میلان (4-12)
رۆما – تۆرینۆ (13-1)
فیۆرەنتینا – کۆمۆ (27-1)