کروس رەخنەی توند لە بارسێلۆنا دەگرێت و پێشبینی چارەنووسیان لە چامپیۆنزلیگ دەکات
کروس بەشداری لە پۆدکاستی براکەی کردووە

یاریگا –
تۆنی کروس، ئەستێرەی ئەڵمانی و ریال مەدریدی پێشوو، هێرشێکی توند دەکاتە سەر بارسێلۆنا و دووپاتیدەکاتەوە، هێشتنەوەی هەمان پلانی یارییکردن، گورزێکی کوشندە لە یانەکە دەدات، بەتایبەت لە چامپیۆنزلیگ.
کروس لە ساڵی 2024 وازی لەیارییکردن هێنا، لە چەند رۆژی رابردوودا بەشداری پۆدکاستی ‘Einfach mal Luppen’ی کرد، کە براکەی پێشکەشکارە و باسی دۆخی ئێستای بارسێلۆنا و دۆڕانە گەورەکەی بەرامبەر پاریس سانجێرمانی لە چامپیۆنزلیگ و هەروەها دۆڕانە گەورەکەی دیکەی بەرامبەر سێڤییا کرد.
کروس لەبارەی دۆخی ئێستای بارسێلۆنا روونیکردەوە؛
بارسێلۆنا رووبەڕووی چەندین مەترسی بووەتەوە، ئەگەر پێدری، یامال یاخود رافینیا لە رۆژی خۆیاندا نەبن، ئەوا هەموو یانەیەکی چامپیۆنزلیگ دەتوانێت لە بارسێلۆنا بباتەوە.
بارسێلۆنا خاوەنی یەکێک لە پلانە هەرە سەرنجڕاکێشەکانی لە ئەوروپا، لەوانەیە سەرنجڕاکێشترین بێت، بەڵام پلانەکەی هانزی فلیک بێ کەموکوڕی نییە.
وەرزی رابردوو بەرامبەر ئینتەر میلان ئەمە روویدا، ئەم وەرزەش لە قۆناخی 16، چارەکی کۆتایی، پێشکۆتایی یان کۆتایی رووبەڕووی رکابەرێکی هاوشێوە دەبنەوە.
View this post on Instagram
کروس سەرنجی خستەسەر دوا یاریی بارسای بەرامبەر سێڤییا و پێیوایە ماندووبوونێکی زۆر بە یاریزانانەوە دیارە؛
لەدوای خوولەکی 75 بەڕوونی ماندووبوونی یاریزانان دەبینیت و بۆ داخستنی بۆشاییەکان، هیچ جووڵەیەک نابینیت و ستایڵی خۆیان ناگۆڕن.
کاتێک ماندوو دەبیت و شێوازی یارییکردنی خۆت نەگۆڕیت، ئەمە لاوازیت زۆر بەڕوونی دەردەکەوێت.