
یاریگا –
هانزی فلیک، راهێنەری بارسێلۆنا دڵەڕاوکێ لەنێو هاندەرانی بارسێلۆنا بڵاوکردەوە، دوای ئەوەی گومانی خستە سەر بەشداریکردنی لامین یامال لە کلاسیکۆ.
ئێل کلاسیکۆ لە 26ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت و رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، هەموو ئاماژەکان بەرەو بەشداریکردنی یامالن لە یاریی کلاسیکۆ و لەوانەیە بەر لە کلاسیکۆش بگەڕێتەوە.
رۆژنامەکە جەختکردووەتەوە، یامال لەژێر چاودێری پزیشکان و جێبەجێکردنی پلانێکی تۆکمە و چڕی پزیشکییە، چونکە دەیەوێت بەزووترین کات مەشقەکان دەستپێبکاتەوە و هەندێک ئاماژە نوێ، ئامادەبوونی بۆ یارییەکەی جیڕۆنا پشتڕاست دەکەنەوە.
✅ Lamine Yamal estará en el Clásico https://t.co/x4Ytk3blEb
— MARCA (@marca) October 7, 2025
ئەگەر هیچ گۆڕانکارییەک لە دۆخی ئێستای جەستەیی یامال روونەدات، ئەوا ئەستێرە لاوەکەی بارسا بۆ یاریی 18ی ئەم مانگە بەرامبەر ئۆڵیمپیاکۆسی یۆنانی لە چامپیۆنزلیگ ئامادە دەبێت.