
یاریگا –
درێسێکی بارسێلۆنای دیێگۆ مارادۆنا، کە لە گرژترین یاریی مێژوویی یانەکە لە یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا لە ساڵی 1984 لەبەری کردبوو، لە زیادکردنی ئاشکرادا دەفرۆشرێت.
کۆمەڵێک کەلوپەلی تایبەتی دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا، دەخرێنە زیادکردنێکی ئاشکراوە، لە جلوبەرگی فەرمیەوە تا ئەو گوارەیەی کە لە کۆتا یاری خۆیدا لەگەڵ بۆکا جونیۆرز لە گوێی کردبوو. بەڵام تایبەتترین کەلوپەل ئەو درێسەیە کە ئەفسانە ئەرجەنتینییەکە لە یەکێک لە یارییە مشتومڕاوییەکانی مێژووی تۆپی پێی ئیسپانیادا لەبەری کردبوو: یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا لە ساڵی 1984 لە نێوان بارسێلۆنا و ئاتلێتیک بلباودا.
سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری ئەم یارییەی کرد بەڵام لە یارییەکی فەرمی نەدەچوو، بەڵکو زیاتر لە یارییەکی هونەرە جەنگیەکان دەچوو کە بە گرژترین یاریی نێوان هەردوو تیپەکە لە سەدەی رابردوودا دادەنرێت، بەتایبەتی دوای ئەوەی ئەندۆنی گۆیکۆچیا بەرگریکاری باسکی، بێرنارد شوستەر و مارادۆنای بە سەختی تووشی پێکان کرد.
لەو شەڕەدا درێسەکەی مارادۆنا دڕا، بەڵام لەلایەن یەکێک لە خزمەتگوزارەکانی یانەکەوە هەڵگیرا و دوای چەند ساڵێک درایە خاوەن کافێیەکی بارسێلۆنا. دوای چوار دەیە خاوەنی ئێستای بڕیاری داوە لە 28ی تشرینی یەکەمدا درێسەکە بخاتە زیادکردنەوە.
درێسەکە تا ئێستا بە هەمان نیشانەکانی شەڕەکە پارێزراوە. درێسێک کە تا ئێستاش هەڵگری بۆنی شەڕە.