Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

لە ترسی بێدەستکەوتی؛ خوان لاپۆرتا بڕیارێکی چارەنووسساز لەبارەی هەڵبژاردن دەدات

لاپۆرتا دەیەوێت یەک دەنگ لەدەستنەدات

Yariga App

یاریگا –

خوان لاپۆرتا ترسی لێنیشتووە و دەیەوێت بڕیارێکی لەناکاو لە بەرژەوەندی خۆی بدات.

بڕیارە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی بارسێلۆنا لە یۆلیۆ/تەمووزی ساڵی داهاتوو بکرێت، بەڵام لاپۆرتا لە ئێستاوە دەیەوێت وادەکەی پێشبخات و لە ئەپریل/نیسانی بکرێت.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، لاپۆرتا دەیەوێت هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی پێشبخات، تاوەکو ئەنجامی یانەکە کاریگەری لەسەر دەنگدەر دروست نەکات.

رۆژنامەکە جەختیکردووەتەوە، لە ترسی خراپی و بێدەستکەوتی لە کۆتایی وەرز، لاپۆرتا بە جیددی بیر لە پێشخستنی وادەی دەنگدان دەکاتەوە.

لاپۆرتا جارێکی دیکە خۆی بۆ پۆستەکە کاندید دەکاتەوە و نایەوێت ئەنجامی نەرێنی کاریگەری لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکە هەبێت.

ڤیکتۆر فۆنت، رکابەری سەرەکی لاپۆرتایە لە هەڵبژاردنەکان و لە هەڵبژاردنی پێشوو، پلەی دووەمی بەدەستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button