Loading...
ئه‌مریکائیسپانیاگرنگترین

کۆبوونەوەیەکی بەپەلە؛ یارییەکەی بارسێلۆنا و ڤیاڕیال هەرای ناوەتەوە و رێککاری توند دەگیرێتەبەر

بژاردەی بایکۆت کردنی سەرجەم پاڵەوانیەتییەکان باس دەکرێت

Yariga App

یاریگا –

تۆپی پێی ئیسپانیا لەبەردەم رووبەڕووبوونەوەیەکی توندی نێوان یاریزان و دامەزراوەکانی تۆپی پێدایە.

دوای ئەوەی یەکێتیی یاریزانانی ئیسپانی (AFE) بڕیاری کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی بەرپرسانی باڵای یانەکانی لالیگای کرد، تاوەکو هەڵوێستێکی یەکگرتوو لەسەر ‘پلانی مەیامی’ پیشان بدەن.

دوێنێ دووشەممە یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا ‘یوێفا’ رەزامەندی لەسەر گواستنەوەی یاریی نێوان بارسێلۆنا و ڤیاڕیال بۆ دەرەوەی ئیسپانیا پیشاندا، لەوانەیە 20ی دیسێمبەر/کانوونی یەکەمی ئەمساڵ یارییەکەی لالیگا لە مەیامی بکرێت.

لەپشتی پەردەوە، رووبەڕووبوونەوە و ململانێیەکی توند دروستبووە و لەوانەیە قەیرانێکی قووڵ دروستبکات، چونکە هیچ راوێژ یاخود پرس بە یاریزانان نەکراوە و بڕیارەکە لەلایەن بەرپرسان دەرچووە، ئەمەش بووەتە هۆی تووڕەبوونێکی بێوێنەی کۆمەڵەی یاریزانان کە دووپاتیدەکاتەوە، هیچ دامەزراوەیەکی پەیوەندیدار راوێژی پێنەکردوون.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، لە 21ی ئۆگەست/ئابی رابردوودا، سەرۆکی سەرجەم یانەکانی لالیگا لەسەر رەتکردنەوەی گواستنەوەی یارییەکانی لالیگا بۆ دەرەوەی ئیسپانیا کۆک بوون.

هەرچەندە یوێفا لە بەیاننامەکەیدا دووپاتیدەکاتەوە، راوێژی بەلایەنی پەیوەندیدار کردووە، بەڵام کۆمەڵەی یاریزانانی ئیسپانی رەتیکردەوە هیچ پەیوەندییەکی لەمجۆرە روویدابێت و دووپاتیدەکاتەوە، تەنانەت راوێژ بە یاریزانانیش نەکراوە.

کۆبوونەوەیەکی بەپەلە

کۆمەڵەی یانەکانی ئیسپانیا بڕیاریداوە کەیسەکە بجووڵێنێت و ئامادەکاری بۆ کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لە چەند رۆژی داهاتوودا دەکات.

سەرۆکی چەند یانەیەک پەیوەندییان بە کۆمەڵەی یاریزانانی ئیسپانی کردووە و تووڕەیی خۆیان پیشانداوە، لە هەمان کاتدا داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی کردووە.

کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکە هەڵوێستی کۆتایی یاریزانان یەکلاییدەکاتەوە، چونکە کۆمەڵەکە دەیەوێت هەڵوێستێکی یەکگرتووی یانە و یاریزانەکانی هەبێت، تاوەکو ئاڕاستەی لالیگا و یوێفای بکات.

دەیڤد ئیگنازیۆ، سەرۆکی یەکێتیی یاریزانانی ئیسپانی هێرشێکی توندیکردە سەر خاڤیێر تێباس، سەرۆکی لالیگا و پێیگوت؛

بەدڵنیاییە تێباس هەندێک بابەت دەشارێتەوە، ئەگەرنا بۆچی وردەکارییەکانی یارییەکە لەگەڵ ئێمە باس ناکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button