Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

ئاتلێتیکۆ مەدرید بۆ بارسێلۆنا؛ بە “200” ملیۆن یۆرۆ دەتوانن ئەستێرەکەمان بگوازنەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید نرخێکی خەیاڵی دەخاتەسەر ئەستێرەیەکی ریزەکانی تا بارسێلۆنا نەتوانێ بەئاسانی بیڕفێنێ.

یانە کاتالوونیەکە عەوداڵی گواستنەوەی هێرشبەرێکی سووپەرە و بۆ ئەو مەبەستەش ئالڤارێز بە نموونەیی دەزانێت، بەتایبەت لەم وەرزە کە توانا گۆڵکارییەکەی بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر بەرزبووەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی فیچاخێسی ئیسپانی، ئاتلێتیکۆ بۆ رازیبوون بە خواستەکانی بارسا بۆ گواستنەوەی ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە بەرەو کامپ نو، داوای 200 ملیۆن یۆرۆی کردووە.

ئەو بڕە پارەیەش جیا لەوەی ئالڤارێز دەکاتە دووەمی گرانترین یاریزانی مێژوو لەدوای نێمار دا سیلڤا کاتێ لە ساڵی 2017 بە بڕی 222 ملیۆن یۆرۆ بارسای بەرەو پاریس سانجێرمان جێهێشت، هاوکات نرخەکە بۆ دۆخی دارایی زلهێزەکە ئیسپانیا ئێجگار قورسە کە بتوانێ خواستی ئاتلێتیکۆ بهێنێتەدی، ئەوەش بەهۆی ئەو قەیرانە داراییە قوڵەکەی کە چەند ساڵێکە بەرۆکی بارسێلۆنای گرتووە.

ئالڤارێزی تەمەن 25 ساڵ لەم وەرزە لە 8 یاریی خولی ئیسپانی 6 گۆڵ و ئەسێستێک و، لە یارییەکی چامپیۆنزلیگیش گۆڵێک و 2 ئەسێستی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button