Loading...
گرنگترینیاریگا

چاڤی هێرناندێز بۆ یانەکانی سعوودیە؛ ئۆفەرەکانی ئێوەم ناوێ، بیرم لای پۆستێکی گەورەیە

Yariga App

یاریگا –

چاڤی هێرناندێز چاوی لە وەرگرتنی راهێنەرایەتیکردنی یانەیەکی ناوداری ئەوروپایە و دەیەوێ ئاڵنگارییەکی قورستر لەوەی بارسێلۆنا تاقیبکاتەوە.

ئەفسانەکەی بارسا بۆ یەکەمین جار لە رێگەی یانەی سەدی قەتەریەوە لە ساڵی 2019 هاتە نێو کایەی راهێنەرایەتیەوە. پاشان لە ساڵی 2021 لە رێگەی یانەکەی ژیانیەوە ئەرکێکی قورسی خستەسەر شانی خۆی و پۆستی راهێنەرایەتیکردنی کاتالوونیەکانی وەرگرت. تا مانگی ئایار/مایۆی 2024 که لە بارسێلۆنا دوورخرایەوە، دوو نازناوی بۆ بردنەوە؛ خولی ئیسپانی و جامی سوپەر ئەو وڵاتە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی CaughtOffside, چابی بە بریکارەکانی خۆی راگەیاندووە کە ئۆفەرەکانی یانەکانی خولی سعوودیە ڕەتبکنەوە، چونکە ئەو چاوی له پۆستەکەی مانچێستەر یونایتدە و لە ئەگەری بەردەستبوونی ئەو دەرفەتە، ئەوا ئەرکی یانە ئینگلیزیەکە دەگرێتەئەستۆ کە ئێستا روبێن ئامۆریم لە هەرکاتێک زیاتر گومانی کەوتووەتەسەر بۆ مانەوە لە ئۆڵدترافۆرد دوای ئەنجامە خراپەکانی ئەم وەرزەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button