Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

سەرچاوەیەکی ئیسپانی بۆمبێکی گەورە لەنێو ریزەکانی ریال مەدرید دەتەقێنێتەوە

Yariga App

یاریگا –

مێدیاکانی ئیسپانیا پەی بە ناکۆکیەکی قووڵ دەبەن لەنێو ریزەکانی ریال مەدرید و نائاسوودەیی ئەستێرەیەکی دیاری یانەکە ئاشکرادەکەن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رادیۆئیستادیۆ نۆچێی ئەو وڵاتە، جود بێڵینگهام دڵخۆش نییە بە شێوازی راهێنەرایەتیکردنی چابی ئاڵۆنسۆ.

بێڵینگهام کە هاوینی 2023 لە بۆروسیا دۆرتموندەوە پەیوەندی بە مێرێنگیەوە کرد، وەرزی یەکەم توانی ئاستێکی خەیاڵی پیشان بدات کە هۆکارێکی سەرەکیی بوو لە بردنەوەی نازناوە گرنگەکان بۆ تیمەکەی کارلۆ ئانچێلۆتی. وەرزی رابردووش ئەگەرچی یانەکەی ئەنجامێکی ئەوتۆی بەدەستنەهێنا، بەڵام بێڵینگهام تواناکانی خۆی هەر پیشاندەدا تا رۆشتنی یەکجارەکیی کارلۆ ئانچێلۆتی و هاتنی ئالۆنسۆ لەپێش یارییەکانی مۆندیالی یانەکان.

بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، دڵخۆشنەبوونی ئەستێرەی ئینگلیزیەکە بە شێوازی یاریکردنی راهێنەرە ئیسپانیەکە  گەیشتووە ئاستێک، تەنانەت بۆ کارگێڕی مەدریدیشی ئاشکرا کردووە.

جود لە چەند یارییەکی ئەم وەرزە بەهۆی ئەنجامدانی نەشتەرگەریی لە شانیدا دوورکەوتەوە. تا ئێستا لە 4 یاریی خولی ئیسپانی و 2 یارییەکی چامپیۆنزلیگ، تۆمارەکەی خاڵییە لە گۆڵ و ئەسێست.

بابەتی زیاتر

Back to top button