فەرمی؛ خاوەن باڵۆن دۆری 2006 بەشداریی مۆندیالی 2026 دەکات

یاریگا –
فابیۆ کاناڤارۆ، راهێنەری ئیتاڵی وەک راهێنەری نوێی هەڵبژاردەی ئوزبەکستان دەستنیشانکرا.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئوزبەکستان بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند گرێبەستیان لەگەڵ فابیۆ کاناڤارۆ، راهێنەری ئیتاڵی واژۆکردووە و بەرگریکارەکەی پێشووی ئازۆری لە جامی جیهانی 2026 سەرپەرشتی هەڵبژاردەی ئوزبەکستان دەکات.
🇺🇿 Fabio Cannavaro — Head Coach of the Uzbekistan National Team!
The Uzbekistan Football Association has signed a contract with Fabio Cannavaro — a renowned specialist, three-time FIFA World Cup participant, 2006 World Cup champion, and one of the best defenders of the modern… pic.twitter.com/rF1TAdjba0
— O‘zbekiston FA (@UzbekistanFA) October 6, 2025
کاناڤارۆ وەک یاریزان لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بوونە پاڵەوانی مۆندیالی 2026 و وەک کاپتن جامەکەی بەرزکردەوە. هەر لەو ساڵە خەڵاتی باڵۆن دۆری وەک باشترین یاریزانی جیهان پێبەخشرا.
ئەزموونی فابیۆ وەک راهێنەر دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2014-2015 کاتێک لەگەڵ گوانگژۆی چینی دەستیپێکرد. پاشان 7 یانەی دیکەی تاقیکردەوە، کە دیارترینیان ئودینێسی و دوایین جاریش دینامۆ زەگرەب بوو.