Loading...
عێراقکوردستانگرنگترین

پەڵپی دیالا لەسەر یانەی مووسڵ پێشەنگی بە هەولێر چۆڵ دەکات؟

دیالا داوای سێ خاڵی یارییەکەی مووسڵ دەکات

Yariga App

یاریگا –

دیالا داوای سێ خاڵی یارییەکەی مووسڵ دەکات و بۆ ئەم مەبەستەش بە فەرمی پەڵپی لەسەر مووسڵ گرتووە و دەیانەوێت پێشەنگی بە هەولێر چۆڵ بکەن.

لە دوایین رۆژی یارییەکانی گەڕی چوارەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، مووسڵ و دیالا لە یاریگای دهۆک 2-2 یەکسان بوون، لەو یارییەدا یانەی مووسڵ حەفت یاریزانی پیشەگەری لە یەک کاتدا یاریی پێکرد، ئەمەش پێچەوانەی یاساکانی تۆپی پێی عێڕاقە، بۆیە دیالا بە نووسراوی فەرمی پەڵپی گرتووە و داوا دەکات یارییەکەیان 3-0 بۆ هەژمار بکرێت.

سێ خاڵەکە بە دیالا دەدرێت؟ 

یاسای یاریی پێکردنی یاریزانی پیشەگەر لە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق حەفت یاریزانە، پێویستە شەش یاریزان لە نێو یاریگا بێت و پیشەگەری حەفتەم لە یەدەک بێت، بەڵام مووسڵ یاریی بە رامی عەلی وەسمنی کردووە کە یاریزانێکی پیشەگەری یەمەنییە.

بۆ ئەم وەرزەش بەپێی بڕیارێکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێڕاق، یاریزانی یەمەنی بە پیشەگەر هەژمار ناکرێت ئەگەر لەگەڵ شەش یاریزانی دیکەی پیشەگەر یاریی بکات ئاساییە، بۆیە پەڵپەکەی دیالا رەتدەکرێتەوە.

پەڵپی دیالا پێشەنگ بە هەولێر چۆڵ دەکات؟

لە ئەگەری پێدانی سێ خاڵی یارییەکە بە دیالا، یانە پورتەقاڵییەکە دەچێتە پێشەنگی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق و کۆی خاڵەکانی دەبێتە 12 خاڵ، هەولێریش بە 10 خاڵ دادەبەزێتە ریزبەندی دووەم، بەڵام بەپێی یاساکانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێڕاق پەڵپی دیالا رەتدەکرێتەوە و هەولێر لە پێشەنگ دەمێنێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button