Loading...
ئینگلتەرا

گواردیۆلا باسی پێکانە تازەکەی رۆدری دەکات

Yariga App

پێپ گواردیۆلا نیگەرانە لە پێکانە تازەکەی رۆدری ئەستێرەی تیمەکەی و دەڵێت هەر لەبەر ئەمەبوو نەماندەویست پەلە بکەین لە گەڕانەوەی.

رۆدری براوەی باڵۆن دۆری 2024، لە 53 یاری یانەکە و هەڵبژاردەکەی دابڕا بەهۆی پچڕانی بەستەری ئەژنۆ. دواتر لە جامی جیهانی یانەکانی هاوینی ئەمساڵدا گەڕایەوە و تەنها بۆ ئەوەی دووبارە تووشی پێکانێکی درێژخایەن بێت. لەم وەرزەشدا سەرلەنوێ لە پاش گەڕانەوەی و ئەنجامدانی چەند یارییەک سەرلەنوێ پێکرایەوە.

گواردیۆلا بۆ سکای سپۆرت وتی

پێکانەکەی هی ماسولکەیە، نەمدەویست یاریزانێکی وەها گرنگ دووبارە لەدەست بدەین، هەر بۆیە زۆر بە هۆشیارییەوە بەشداریمان پێدەکرد، لەگەڵ ئەوەشدا تووشی پێکان هاتەوە و چارمان نیە.

رۆدری لە یاری ئەم هەفتەیەدا بەرامبەر برێنتفۆرد لە نیوەی یەکەمدا یاریگای جێهێشت، بەڵام خودی یاریزانەکە بێ هیوا نیە و بۆ هەمان سەرچاوە وتی

کەمێک ئازارم هەیە بەڵام شتێکی وەها نیە، گرنگ ئەوەیە براوە بووین. من باشم. ئەم پێکانە بچووکانە بەشێکن لە قۆناغەکانی چاک بوونەوە.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button