Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

ئێستا؛ چارەنووسی ئاڕنۆڵد بۆ کلاسیکۆ یەکلاییدەبێتەوە

Yariga App

یاریگا –

دوایین زانیاری لەبارەی پێکانەکەی ئالێکساندەر ئاڕنۆڵد، بەرگریکاری ئینگلیزی ئاشکرا دەکرێت.

رۆژنامەنووسی ئیتاڵی فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، پێشبینی دەکرێت دوای دوو هەفتەی دیکە ئالێکساندەر ئاڕنۆڵد، بەرگریکاری ریال مەدرید بەتەواوی لە پێکانەکەی چاکبێتەوە و دوای یارییە نێودەوڵەتییەکان بگەڕێتەوە بۆ یارییکردن.

رۆمانۆ ئاماژەی بەوەش کردووە، ئارنۆڵد ئامانجییەتی لەڕووی توانای جەستەییەوە %100 بۆ رووبەڕووبوونەوەی بارسێلۆنا ئامادەبێت.

ترێنت لە 16ـی سێپتێمبەر/ئەیلوولی 2025 لە یاریی بەرامبەر مارسیلیا تووشی پێکان بووە، سەرەتا پێشبینی دەکرا دوو مانگ لە یاریکردن دابڕێت.

لە 26ـی ئۆکتۆبەری 2025 ریال مەدرید لە یارییەکانی گەڕی دەیەمی لالیگا لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری بارسێلۆنا دەکات.

شۆک؛ گورزێکی گەورە بەر ریال مەدرید دەکەوێت

بابەتی زیاتر

Back to top button