Loading...
بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ڤان بۆمێل پاش دابڕانێکی زۆر لە رێگەی رەینجەرزەوە دەگەڕێتەوە

Yariga App

یاریگا –

مارک ڤان بۆمێل، راهێنەری هۆڵەندی پاش زیاتر لە ساڵێک دابڕان جارێکی دیکە بۆ کاری راهێنەرایەتی دەگەڕێتەوە.

رۆژنامەنووسی بی بی سی سپۆرتس بێن جەیکبز بڵاویکردووەتەوە، مارک ڤان بۆمێل بەربژێرە بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی گلاسکۆ رەینجەرزی سکۆتلەندی.

ڤان بۆمێل لە وەرزی 2022/2023 نازناوی خولی بەلجیکا، جامی بەلجیکا و جامی سوپەری بەلجیکای بۆ رۆیاڵ ئانتڤیرپ بەدەستهێنا. لە هاوینی 2024 یانەکەی جێهێشت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی بێن جەیکبز، راهێنەرە هۆڵەندییەکە ئارەزووی وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی گلاسکۆ رەینجەرزی سکۆتلەندی دەکات.

رەینجەرز ئێستا بەدوای راهێنەرێکی نوێ دەگەڕێت، ناوی چەند راهێنەرێک لە لیستەکەیاندایە و ڤان بۆمێلیش یەکێکە لە بەربژێرەکان.

Back to top button