
یاریگا –
هانزی فلیک، راهێنەری ئەڵمانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی باس لە شكستەكەیان بەرامبەر سێڤییا دەكات.
شەوی رابردوو سێڤییا لە یاریگای رامۆن سانچێز بیزخوانی تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنای كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لێبردەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی هەشتەمی لالیگای ئیسپانیا.
بەو شكستە بارسێلۆنا گەڕایەوە ریزبەندی دووەمی لالیگای ئیسپانیا و ریال مەدرید لە پێشەنگی خولەكە دێت.
Final. pic.twitter.com/Vzxs0NM4dd
— FC Barcelona (@FCBarcelona_es) October 5, 2025
لە دوای یارییەكە هانزی فلیک گوتی:
لە گێمی یەكەمدا دوو گۆڵمان لێكرا، نازانم لێدانە سزاكەیان راست بوو یان نا، پێش گۆڵی دووەمیان هەڵەیەک هەبوو، بەڵام لە كۆتاییدا ناوبژیوان بڕیاری خۆی بەوشێوەیە دا.
لەگێمی یەكەمدا بە باشی یارییمان نەكرد، لە گێمی دووەمدا چەندین هەلی یەكسانكردنەوەمان هەبوو، لە كۆتاییدا پێوویستە پاڵنەرەكانمان تا كۆتایی وەرز بپارێزین، بەیاریزانەكانم گوت ئەو كارە بكەن و پێوویستە شەڕ بۆ هەموو پاڵەوانیەتیەكان بكەین.
پێوویست بوو لە شكستەكەی پاریسەوە زۆر شت فێر بین و بە ئەرێنی سەیری بارودۆخەكە بكەین، دوای یارییە نێودەوڵەتیەكان یاریزانە پێكراوەكانمان دەگەڕێنەوە، دەبێت ئەم دۆڕانە قبوڵ بكەین و دواتر یاریی بۆ تیمەكە بكەین.
بارسێلۆنا لە دوای كۆتاییهاتنی یاریی هەڵبژاردەكان بەرامبەر جیڕۆنا یاریی دەكات.