پلانی لیڤەرپوول بۆ شوێنگرتنەوەی سەڵاح ئاشکرادەکرێت

یاریگا –
لیڤەرپوول لە ئێستاوە خۆی بۆ گواستنەوەیەکی دیکەی مێژوویی ئەنجام دەدات، ئەمجارەش هەر خولی ئەڵمانی و بۆ شوێنگرتنەوەی محەمەد سەڵاح.
ئەستێرە میسڕیەکە ئەم وەرزەی بە دەستپێکێکی نموونەیی پیشاننەداوە. لە 7 یاریی پرێمەرلیگ 2 گۆڵ و 2 ئەسێستی هەیە. کۆتا 6 یاریی خولی ئینگلیزیش، ژمارەی خاڵەکانی بۆ هەڵسەنگاندنی سەڵاح مایەی نیگەرانی هاندەرانی رێدز بووە کە لە هیچ یارییەک نەیتوانی 7 خاڵ کۆبکاتەوە.
چابی ئاڵۆنسۆ داوای لە ریال مەدرید کردووە چاودێری یاریزانە نوێیەکەی لیڤەرپوول بکەن
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی هەواڵی فیچاخێس، لیڤەرپوول نیازی وایە لە گواستنەوەکانی هاوینی 2026 بڕی 130 ملیۆن پاوەند لەپێناو گواستنەوەی مایکڵ ئۆلیسی بایرن میونشن خەرج بکات. کە ئەوەش یاریزانە فەڕەنسیەکە دەکاتە گرانترین یایزان لە مێژووی گواستنەوەکانی پرێمەرلیگ.
کارگێڕی رێدز رادارەکانی خستووەتەسەر یانەکانی ئەڵمانیا و هاوینی رابردوو چەندین گرێبەستی بەرچاوی ئەنجامدا؛ لەوانە هوگۆ ئێکیتیکێ، فریمپۆنگ و فلۆریان ڤیرتر کە ئەمەی دوایینیان بووە گرانترین گرێبەست لە مێژوودا لەگەڵ یاریزانێکی بوندێسلیگا ئەنجام درابێت. کەچی هێشتالە خولی ئینگلیزی و چامپیۆنزلیگ هیچ گۆڵ و ئەسێستێکی نەکردووە.
چابی ئاڵۆنسۆ داوای لە ریال مەدرید کردووە چاودێری یاریزانە نوێیەکەی لیڤەرپوول بکەن
ئۆلیس کە هاوینی 2024 بە بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ بە گۆڕانکارییەکانەوە لە کریستاڵ پاڵاسەوە پەیوەندی بە باڤارییەکانەوە کرد، ئەم وەرزە ئاستی بەشێوەیەکی بەرچاو تەقیوەتەوە.
ئەو ئەستێرە فەرەنسیە 23 ساڵیە توانیویەتی لە 10 یاریی یانەکەیدا لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا بەشداریی 9 گۆڵ بکات.
🚨 Liverpool are willing to spend £130m on Bayern Munich winger Michael Olise in the 2026 summer transfer window to replace 33-year-old Mohamed Salah.
The Frenchman has been directly involved in 11 goals in 10 games for Bayern this season.
(Source: @FichajesNet) pic.twitter.com/5NP9QP8Hvz
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) October 5, 2025