
یاریگا –
ئەستێرەیەکی نوێی لیڤەرپوول بووەتە ئامانجی چابی ئالۆنسۆ و داوای لە ریال مەدرید کردووە چاودێری بکەن.
بەگوێرەی زانیارییەکانی دیفێنسا سێنتراڵی ئیسپانی، ئالۆنسۆ داوای لە یانەکەی کردووە چاودێری دۆخی فلۆریان ڤیرتز بکەن کە ئێستا لە ریزەکانی لیڤەرپوول دڵخۆش نییە.
ڤیرتز لە گواستنەوەکانی هاوین بە بڕی 125 ملیۆن یۆرۆ لە لیڤەرکوزنەوە روویکردە لیڤەر و بووە گرانبەهاترین یاریزانی یانەکە و پرێمەرلیگ و هەروەها مێژووی بوندێسلیگا، کە ئەو خولەی جێهێشتبێت.
بەپێچەوانەی ئاستە خەیاڵییەکەی لەگەڵ یانەکەی پێشووی، ئەستێرە 22 ساڵییەکە هێشتا نەیتوانیوە تۆمارەکانی پێشووی پیشانی هاندەرانی رێدز بداتەوە. بەجۆرێک، لە 9 یارییدا لەگەڵ یانە ئینگلیزیەکە (7 یاریی پرێمەرلیگ، 2 یاریی چامپیۆنزلیگ و یارییەکی قەڵغانی یەکێتی ئینگلتەرا) تەنها لەوەی دوایینیان ئەسێستێکی کردووە. وەکتر، تۆمارەکەی هێشتا سپیە.
سەرچاوەکە ئەوەشی زانیوە کە ریال و راهێنەرەکەی هیوایان وایە بەهۆی ئەو دۆخەوەی ئەستێرە ئەڵمانیەکە تێیدایە، دەتوانن بە نرخێکی هەرزانتر بیگوازنەوە بۆ سانتیاگۆ بێرنابیۆ، کە پێشتریش هەر رکابەرایەتی لیڤەرپوولیان دەکرد بۆ گواستنەوە.