Loading...
جیهانعێراقگرنگترین

ئەیمەن حوسێن بەشداریی یارییەکانی پاشکۆی مۆندیال دەکات؟ یەکێتیی تۆپی پێ عێراق وەڵام دەداتەوە

دووچاری گرژی ماسولكه‌ی قاچی بووه‌

Yariga App

یاریگا –

پێش دەستپێکردنی یارییە چارەنووسسازەكه‌ی له‌ پاشکۆی پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی 2026، گومان لەسەر ئامادەیی ئەیمەن حوسێن، هێرشبەری سەرەکی هەڵبژاردەی عێراق، دروست بوو بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڵبژاردەکانی ئیندۆنیزیا و سعودیە.

سەرچاوەی گومانەکان

ئەیمەن حسێن لە یاریی یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر یانەی هەولێر لە خولی ئه‌ستێڕه‌كانی عێراق، تووشی پێکانی ماسولکەی قاچی بوو، ئەم پێکانە نیگەرانییەکی زۆری لەنێو هاندەرانی هەڵبژاردەی عێراقدا دروست کرد، بەتایبەتی کە حوسێن بە یەکێک لە گرنگترین یاریزانەکانی هێڵی هێرشبردنی “شێرەکانی ڕافیدەین” دادەنرێت.

وەڵامی یانەی گه‌رمه‌ و یەکێتیی تۆپی پێ عێراق

بۆ ڕەواندنەوەی ئەم گومانانە، هەردوو یانەی گه‌رمه‌ و یەکێتیی تۆپی پێی عێراق هاتنە دەنگ و دڵنیاییان دایە هاندەران.

عەلی ئیسماعیل، بەرپرسی ڕاگەیاندنی یانەی گه‌رمه‌ رایگەیاند،

“پێکانەکەی ئەیمەن حوسێن جێگەی نیگەرانی نییە و بە دڵنیاییەوە لە ئەرکە نیشتمانییەکەیدا ئامادە دەبێت.”

هه‌روه‌ها ریاز هادی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق، هەموو دەنگۆکانی رەتکردەوە و رایگه‌یاند،

 بەشداریکردنی ئەیمەن حوسێن لە یارییەکاندا ئاسایی دەبێت، دوای ئەوەی لەگەڵ پزیشکی هەڵبژاردەکە قسەمان کردووە و لە دۆخی تەندروستیی دڵنیا بووینەتەوە، به‌بێ كێشه‌ ئاماده‌ده‌بێت.

رێگای گەیشتنی عێراق  بە مۆندیال

هەڵبژاردەی عێراق یارییه‌كانی لە پاشکۆی پاڵاوتنه‌كانی ئاسیا بۆ گه‌یشتن به‌ مۆندیال بەم شێوەیە دەست پێدەکات:

  • یاریی یەکەم: دژی ئیندۆنیزیا لە 11ـی تشرینی یەکەم
  • یاریی دووەم: دژی سعودیە لە 14ـی هەمان مانگ ده‌بێت

بەپێی سیستەمی پاڵاوتنەکە، یەکەمی کۆمەڵەکە ڕاستەوخۆ سەردەکەوێت بۆ جامی جیهانی، لە کاتێکدا دووەمی کۆمەڵەکە ڕووبەڕووی دووەمی کۆمەڵەکەی تر دەبێتەوە و براوەیان دەچێتە دوایین قۆناخی پاشکۆی پاڵاوتنی جیهانی.

بابەتی زیاتر

Back to top button