Loading...
ئینگلتەرا

سەڵاح هاندەرانی لیڤەرپوول نیگەران دەکات

Yariga App

یاریگا –

محەممەد سەڵاح ئەستێرەی میسری یانەی لیڤەرپول لە چەند هەفتەی رابردوودا ئامارەکانی ەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە.

ئەو یاریزانەی کە ساڵانێک هێمای سەقامگیری و درەوشاوەیی بووە لە پێکهاتەی رێدز، ئێستا پێدەچێت لە ئاستی جارانی دوورکەوتبێتەوە. ئامارەکانی لە شەش یاری رابردووی پرێمەرلیگ وێنەیەکی نیگەرانکەری لای هاندەرانی لیڤەرپوول نەخشاندووە.

سەڵاح لە شەش یاریدا بەرامبەر چێڵسی و کریستاڵ پاڵاس و ئێڤەرتۆن و بێرنلی و ئارسیناڵ و نیوکاسڵ بەشداری کردووە و تێکڕای هەڵسەنگاندنی 6.4 لە کۆی 10 پۆینت بەدەستهێناوە.

ئەوەی لەم ئامارانەدا جێگەی سەرنجە، دابەزینی کاریگەرییە راستەوخۆکانی لەسەر ئەنجامەکانە. سەڵاح کە هەمیشە لە ریزی گۆڵکار و ئەسیستکارانی خولەکە بوو، نەیتوانیوە رەوتی گۆڵ تۆمارکردن و دروستکردنی هەلی مەترسیدار لەم یارییانەدا دووبارە بکاتەوە. کەمبوونەوەی وردی لێدانەکانی بۆ ناو گۆڵ و بڕیاردانی لەناکاو لەو هۆکارانەن کە بوونەتە هۆی دابەزینی ئاستی. بەڵام شارەزایانی تۆپی پێ پێیان وایە دابەزینی ئێستای ئاستی سەڵاح بۆ ماوەیەکی کاتییە و بەم زووانە بە ئەزموون و پاڵنەرە بەرزەکەی دەگەڕێتەوە ئاستی ئاسایی خۆی.

هاندەرانی لیڤەرپوول هێشتا هیوادارن کە “پاشا میسری” جارێکی دیکە بدرەوشێتەوە و تیپەکە لەو قەیرانەی ئێستای رزگار بکات. یاریی داهاتووی رێدز بەرامبەر مانچێستەر یونایتدە و ئامانجی ئەستێرە میسڕییەکە گەڕانەوەیەتی بۆ ئاستی جارانی و بەدەستهێنانی سێ خاڵی گرنگ بۆ تیپەکەی. سەڵاح پێشتر چەندین جار نیشانی داوە کە توانای گەڕانەوەی هەیە و لە ساتەوەختە سەختەکاندا جیاوازی دروست بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button