Loading...
ئیسپانیاراپۆرتی تایبەتگرنگترین

شیکاری؛ ئێمباپێ گڕ لە رکابەرییەکانی سەر پێڵاوی زێڕین بەردەدات و کەین گەورەترین مەترسییە

ئێمباپێ چاوی لە خەڵاتەکەیە و ڤینیسیۆسیش پەیامی خۆی پێگەیاند و دەڵێت ''لێرەم''

Yariga App

یاریگا –

کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی ریال مەدرید گڕی لە کێبڕکێی بەدەستهێنانی پێڵاوی زێڕینی ئەوروپا بەردا.

هەرچەندە هێشتا دەستپێکی وەرزی 2025-26، بەڵام ئێمباپێ و چەند ئەستێرەیەکی دیکە رکابەرییەکی توند لەسەر پێڵاوی زێڕین دەستپێکردووە.

ڤینیسیۆس جونیۆر، پێنجەم گۆڵی خۆی لەم وەرزەی لالیگا کرد، ئەمەش لەو یارییەی 3-1 لە ڤیاڕیالییان بردەوە، هاوتەریب لەگەڵ ئێمباپێ کە لە هەمان یاریی 14مین گۆڵی خۆی لەسەرجەم پاڵەوانیەتییەکانی ئەم وەرزەدا کرد.

ئێمباپێ وەرزی رابردوو خەڵاتەکەی بەدەستهێنا، دوای سەرکەوتنی بەسەر هەریەکە لە محەمەد سەڵاح، یاریزانی لیڤەرپوول و ڤیکتۆر یۆکێرێش، ئەستێرەی ئارسیناڵ.

کیلیان بە 9 گۆڵ لە کۆی هەشت یاریی، گۆڵکاری لالیگایە و جارێکی دیکە خۆی وەکو رکابەرێکی بەهێز بۆ بردنەوەی خەڵاتی پێڵاوی زێڕین سەلماند. ئەستێرە فەڕەنسییەکە تەنیا لە یەک یاری ئەم وەرزەدا گۆڵی نەکردووە.

هاری کەین رکابەرێکی بەهێزە

ئێمباپێ بووەتە ماشێنی گۆڵ بۆ کەتیبەکەی چابی ئاڵۆنسۆ، تەنانەت ئەمە وایکردووە هاندەرانی ریال مەدرید پێیان وابێت، ئەم وەرزە دەبێتە وەرزی شکاندنی ریکۆردەکان.

سەرەڕای ئەمەش، هێشتا چوار گۆڵ لە دواوەی کەین، ئەستێرەی بایرن میونشنە.

گواستنەوەی ئێمباپێ گۆڕانکاری گەورەی لە هاوکێشەی هێرشبەری ریال مەدرید دروستکردووە، چونکە پێشتر ڤینیسیۆس رابەری تیمەکە بوو، بەڵام ئێستا ئەرکی بەرگریکردنی زیاتری هەیە، ئەمەش کاریگەری لەسەر ژمارەی گۆڵەکانی دروستکردووە.

باشترین سێ گۆڵکاری ئەم وەرزەی ئەوروپا

  • هاری کەین (بایرن میونشن) – 18 گۆڵ لە 10 یاریی
  • کیلیان ئێمباپێ (ریال مەدرید) – 14 گۆڵ لە 10 یاریی
  • ئێرلینگ هالاند (مان سیتی) – 11 گۆڵ لە 8 یاریی

بابەتی زیاتر

Back to top button