Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

نهێنییەکی سەیر؛ یامال ژمارە 304 دەکاتە نیشانەیەکی بازرگانی

یامال شێوازی ئاهەنگگێڕانەکەی دەکاتە بڕاند و لە یەکێتیی ئەوروپا تۆماریدەکات

Yariga App

یاریگا –

لامین یامال، ئەستێرەی بارسێلۆنا شێوازی ئاهەنگگێڕانە بەناوبانگەکەی دەپارێزێت و رێگە نادات هیچ دامەزراوەیەک بەکاریبهێنێت.

ئاهەنگگێڕانە تایبەتەکەی یامال کە بە ژمارە 304 بەناوبانگە، لەلایەن چەندین دامەزراوەی بازرگانی بەکاردەهێندرا، بەڵام یامال شێوازی ئاهەنگگێڕانەکەی لە نووسینگەی یەکێتیی ئەوروپا بۆ خاوەندارێتی هزری تۆمارکرد و ئێستا بووەتە نیشانەیەکی بازرگانی و کەس ناتوانێت بەکاریبهێنێت.

ژمارە 304 کۆدی پۆستی گەڕەکی رۆکافۆندایە لە ناوچەی ماتارۆ لە بارسێلۆنا. ئەمە ئەو گەڕەکەیە کە یامال تێیدا گەورە بووە و خۆشەویستییەکی بێوێنەی بۆ گەڕەکە هەیە.

یامال بە تۆمارکردنی نیشانە بازرگانییەکە، دەتوانێت ئیتر ئەم ژمارەیە لە دروستکردنی جلوبەرگ، جانتا، پێڵاو و تەواوی کەلوپەلەکانی دیکە بەکاربهێنێت.

یامال بۆ پاراستنی تایبەتمەندی و رێگرتن لە هەر فێڵێک، ژمارەکەی لە یەکێتیی ئەوروپا تۆمارکرد و پێدەچێت هاوشێوەی ئەستێرە گەورەکانی دیکە، بچێتە نێو بواری فاشۆن.

بابەتی زیاتر

Back to top button