Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

پریڤیوی یاریی برێنتفۆرد V مانچێستەر سیتی؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

لە كۆتا یاریی هەفتەی حەوتەمی پرێمەرلیگ برێنتفۆرد و مانچێستەر سیتی رووبەڕووی یەک دەبنەوە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 18:30 بە كاتی كوردستان برێنتفۆرد لە یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری مانچێستەر سیتی بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی حەوتەمی پرێمەرلیگ.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

مانچێستەر سیتی ئەم وەرزەش هاوشێوەی وەرزی رابردوو بە ئاستێكی ناجێگیردا تێپەڕدەبێت.

لە كۆی شەش یاریی تەنیا سێ یاریی بردووەتەوە یارییەک یەكسان بووە و دوو یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 10 خاڵ لە ریزبەندی هەشتەمی پریمەرلیگ دێت.

لە بەرامبەردا برێنتفۆرد لە كۆی شەش یاریی تەنیا دوو یاریی بردووەتەوە یارییەک یەكسان بووە و سێ یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 7 خاڵ لە ریزبەندی چواردەیەمی پرێمەرلیگ دێت.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

برێنتفۆرد بە بێ ماگۆما یاریی دەكات و بەشدارییكردنی فابیۆ كارڤالۆ، گۆستاڤۆ نونێس و ریس نێڵسن گومانی لەسەرە.

مانچێستەر سیتی بە بێ خوسانۆڤ، ئایت نوری یاریی دەكات و بەشداریكردنی عومەر مەرمووش و رەیان شەرقی گومانی لەسەرە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی برێنتفۆرد

كێڵێهەر

كایۆدی،كۆلێنس،ڤان دێن بێرگ، پینۆک، هێنری

هێندرسن، یانسن، یارمۆلیک

تیاگۆ، شەید

پێكهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر سیتی

دۆناروما

نونێس، ڤاردیۆڵ، دیاس، ئۆرێلی

رۆدری

فۆدن، رێندێرس، ساڤیۆ، دۆكو

هالاند

بابەتی زیاتر

Back to top button