
یاریگا –
ئەمڕۆ لە كۆتا یاریی بارسێلۆنا پێش یارییە نێودەوڵەتیەكان دەبێتە میوانی سێڤییا.
وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 17:15 بە كاتی كوردستان سێڤییا لە یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنا بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی هەشتەمی لالیگای ئیسپانیا.
پڕۆفایلی یاریی

بارسێلۆنا یاریی رابردوو لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەرامبەر پاریس سانجێرمان لە خولەكەكانی كۆتاییدا تووشی شكات هات و بە ئەنجامی 2-1 یارییەكەی دۆڕاند.
لەم وەرزەی خولی ئیسپانیا هیچ یارییەكی نەدۆڕاندووە و لە كۆی 7 یاریی شەش یاریی براوە بووە و یارییەكیش یەكسان بووە.
بە كۆكردنەوەی 19 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی لالیگای ئیسپانیا دێت.
لە بەرامبەردا سێڤییا لە كۆی حەوت یاریی سێ یاریی بردووەتەوە یارییەك یەكسان بووە و سێ یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 10 خاڵ لە ریزبەندی دەیەمی لالیگا دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
سێڤییا بە بێ عەدنان یانوزای، ئالفۆنسۆ گۆنزالێز و نیانزۆ كواسی رووبەڕووی بارسێلۆنا دەبێتەوە.
بارسێلۆنا بە بێ خوان گارسیا، رافینیا، فێرمین لۆپێز، لامین یامال، گاڤی و تێر شتیگن رووبەڕووی سێڤییا دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی سێڤییا
ڤلاچۆدیمۆس
ئازپیلیكویتا، لۆپێز، ماركاو
كارمانا، ئاگومێ، مێندێ، سوازۆ
سانچێز، رۆمێرۆ، ڤارگاس
پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا
چێزنی
كۆندێ، ئاراوخۆ، كوبارسی، بالدێ
دی یۆنگ، كاسادۆ
بەرداخچی، ئۆلمۆ، فێران
لیڤاندۆڤسكی