
یاریگا –
پێکهاتەی هەڵبژاردەی ئۆڵێمپی عێڕاق راگەیەنرا کە دوو یاریزانی کورد بانگهێشتی هەڵبژاردەکە کراون.
عیماد محەمەد، راهێنەری هەڵبژاردەی ئۆڵێمپی عێڕاق پێکهاتەی هەڵبژاردەکەی راگەیاند و دوو یاریزانی کورد ناویان لە نێو پێکهاتەکەدا هەیە، مستەفا قابیل، هێرشبەری هەولێر و بۆتان ئەمین یاریزانی سویندن تاونی ئینگلیزی لە لایەن راهێنەرەوە بانگهێشت کراون.
دوو یاریزانی دیکەی هەولێر لە نێو پێکهاتەکەدان، زوڵفەقار یونس و کومەیل سەعدی گۆڵپارێزی قەڵا و منارە بانگهێشت کراون، هەڵبژاردەی ئۆڵێمپی عێڕاق لە 7ـی ئەم مانگە لە تونس کەمپێکی مەشق و راهێنان دەکاتەوە بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ پاڵەوانێتیەکانی داهاتوو.
پێکهاتەی بانگهێشت کراوی هەڵبژادەی ئۆڵێمپی عێڕاق.
گۆڵپارێزان؛ کومەیل سەعد، وسام عەلی ، لەیس ساجد.
یاریزانەکان؛ ئەموری فەیسەڵ ، مستەفا نەواف ، ئەحمەد عاید ، سەجاد محەمەد ، عەلی مخەلەد ، حوسێن فاهم ، سەجاد محەمەد مەهدی ، حەیدەر عەبدولکەریم ، عەلی سادق ، کەرار عەلی ، عەبدولڕەزاق قاسم ، عەباس عەدنان ، زوڵفەقار یونس ، مستەفا قابیل ، موسلیم موسا ، عەباس فازڵ ، ئەیمەن لوئەی ، مستەفا فەلاح ، بۆتان ئەمین ، ئەلیکسەندەر ئۆراها ، ئادەم تاڵیب ، عەبدول ئیلا غازی.