Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

ئارسیناڵ نرخی گابریێل خیسوسی دیاریکرد

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئارسیناڵ ئینگلیزی لە ئێستاوە نرخی گابریێل خیسوسی بۆ بازاڕی زستانە دیاریکرد.

خیسوس کە لە 2022 بە بڕی 45 ملیۆن پاوەند لە مانچێستەر سیتیەوە پەیوەندی بە ئارسیناڵەوە کرد، پێکانی یەک لەدوای یەک بەرۆکی گرت. ئێستا یەکێک نییە لە کۆڵەکە سەرەکییەکانی میکێل ئارتێتا. هەربۆیە کارگێڕی گەنەرز دەیانەوێ بە کەمتر لەو نرخەی 3 ساڵ پێش ئێستا گرێبەستیان لەگەڵ کرد، بیفرۆشنەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی TEAMtalk، تۆپچیەکان نرخی 30 ملیۆن پاوەندیان خستووەتەسەر هێرشبەرە بەڕازیلیەکە. ئەوەش واتا 15 ملیۆن کەمتر لە نرخی پێشووی.

سەرچاوەکە زانیویەتی کە یانەی ئێڤەرتن ئەگەرێکی چاوەڕوانکراوە بۆ مێرکاتۆی زستانە، بەوپێیەی یانەکەی شاری لیڤەرپوول دەیانەوێ لایەنی هێرشبەرییان تۆکمەتر بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button