Loading...
کوردستان

چارەنووسی خولی نایابی کوردستان یەکلایی کرایەوە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان چەند بڕیار و راسپاردەیەکی دەرکرد

Yariga App

یاریگا –

فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی کرد و چارەنووسی خولی نایابی کوردستانیش یەکلایی کرایەوە.

دوای کشانەوەی یانەکانی برایەتی ، پیشەسازی لەگەڵ هەڵۆ، خولی نایابی کوردستان بۆ وەرزی 2025 _ 2026 بە بەشداری 11 بەڕوەدەچێت، لە کۆتایی وەرز یەک یانە دادەبەزێت و یانەی خاوەن ریزبەندی 10یەمی خولەکەش یاریی پلەی ئۆف لەگەڵ یانەی خاوەن پلەی پێنجەمی خولی پلە یەک دەکات.

بریار و راسپاردەکانی دوایین کۆبوونەوەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان:

1 _ دوای پێشکەشکردنی نووسراوی کشانەوە لە خولی نایابی کوردستان، کشانەوەی یانەکانی ( برایەتی ، پیشەسازی ، هەڵۆ ) پەسەند کرا.

2 _ بەڕێوەچوونی یارییەکانی خولی نایابی کوردستان 2025 _ 2026 بە ( 11 ) یانە بە شێوازی خول و بە دوو قۆناغ ( چوون و هاتن ) .

3 _ لە خولی نایابی کوردستان بۆ وەرزی 2025 _ 2026 یەک یانە دادەبەزێت بۆ ریزی خولی پلەیەکی کوردستان، خاوەنی ریزبەندی دەیەمی خولی نایابی کوردستان یاری پلەی ئۆف لەگەڵ خاوەنی ریزبەندی پێنجەمی خولی پلەیەکی کوردستان دەکات .

4 _ لە وەرزی 2025 _ 2026ـی خولی پلەیەکی کوردستان ( 4 ) یانە سەردەکەوێت بۆ ریزی خولی نایابی کوردستان .

5 _ لە وەرزی 2025 _ 2026ـی خولی پلەیەکی کوردستان ( 4 ) یانە دادەبەزێت بۆ ریزی پلەدووی کوردستان .

6 _ لە وەرزی 2025 _ 2026ـی خولی پلە دووی کوردستان ( 4 ) یانە سەردەکەوێت بۆ ریزی پلە یەکی کوردستان .

7 _ خولی ژێر 17سـاڵانی کوردستان بە یەک قۆناغ دەکرێت، یاریزانی رێگەپێدراو لەم خولە پێویستە لە دایک بووی 2008 و 2009 بن .

8 _ رێگەپێدان بە 5 یاریزانی پیشەگەر بە یاریکردن لە خولی نایابی کوردستان بۆ وەرزی 2025 _ 2026 .

9 _ ئازادکردنی سەرجەم یاریزانەکانی ئەو یانانەی لە خولی نایابی کوردستان کشاونەتەوە، یاریزانەکان بەبێ مافی دەستبەرداربوون دەتوانن پەیوەندی بە هەر یانەیەک بکەن کە بیانەوێت .

10 _ دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردنی لیستی ناوی یاریزانەکان ( کشوفات )ـی خولی نایابی کوردستان و تیپی ژێر 17سـاڵانی یانەکان تاوەکو 15 / 10 / 2025 .

11 _ دواخستنی خولی فوتساڵی کچان بۆ 25 / 3 / 2026 .

12 _ داخستنی دەرگای گواستنەوەی یاریزانان بۆ یانەکانی خولی نایابی کوردستان 8 / 11 / 2025 لە کاتژمێر 12ـــی شەو .

13 _ مەرجە ( 5 ) یاریزان کە لە دایک بووی 2007 بن ناوی لە لیستی ( کشوفات )ـی پێشکەوتووانی یانەکانی خولی نایابی کوردستان هەبێت، ئەم ( 5 ) یاریزانە دەتوانن لە خولی ژێر 19 سـاڵانی کوردستانیش یاری بکەن .

14 _ زیادکردنی ناوی یاریزانەکانی لە (لیستی یاری) بۆ (22) یاریزان لە کاتی یاری ، مەرجە سێ گۆڵپارێز ناویان لە لیستەکە هەبێت .

15 _ هەر یانەیەک پێش دەستپێکی خولی نایابی کوردستان بکشێتەوە بە بڕی (10000000 )دە ملیۆن دینار سزا دەدرێت، یەک پلەش دادەبەزێنرێت .

16 _ هەر یانەیەک دوای دەستپێکردنی خولی نایابی کوردستان لە خولەکە بکشێتەوە بەبڕی (40000000) چل ملیۆن دینار سزا دەدرێت، یەک پلەش دادەبەزێنرێت .

17 _ هەر یانەیەک لە کاتی یارییەکان ئامادە نەبێت بە هەر هۆکارێک بێت ( جگە لە رووداوی نەخوازراو ) ئەوا بە بڕی 8000000 هەشت ملیۆن دینار سزا دەدرێت .

 

بابەتی زیاتر

Back to top button