Loading...
ئه‌وروپاگرنگترین

تێن هاخ بە ئاڕاستەی یانەکەی پێشووی یوتێرنێک دەکات

Yariga App

یاریگا –

ئێریک تێن هاخ دەرفەتی گەڕانەوە بۆ یانەکەی پێشوو بۆ هاتووەتەپێشەوە و لەبەردەم یوتێرنێکی گەورەدایە.

راهێنەرە هۆڵەندیەکە دوای ئەزموونە شکستخواردووەکەی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد، لە ئاڵنگارییەکی دیکەدا پۆستی راهێنەرایەتی بایەر لیڤەرکوزنی گرتەئەستۆ کە چابی ئاڵۆنسۆ توانیبووی بە نازناوە قورسەکان شادیان بکاتەوە. کەچی دوای تەنها 2 یاریی لەم وەرزەی بوندێسلیگا، یانە ئەڵمانیەکە تێن هاخی دوورخستەوە.

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی لە رۆژنامەی De Telegraaf، ئەگەری هەیە تێن هاخ بگەڕێتەوە بۆ ئایاکس. ئەو یانەیەی کە تێیدا لە ماوەی چوار وەرزدا (2018-2022)  توانی تیمێکی تۆقێەریان لێ دروستبکات و 6 نازناویان بۆ بباتەوە.

ئایاکس بە راهێنەرایەتی جۆنی هێیتینگا وەرزێکی ئاستنزمی دەستپێکردووە. بەجۆرێک، لە 7 یاریی خولی هۆڵەندی خاوەنی 4 بردنەوە و 3 یەکسابوونن. لە 2 یاریی سەرەتای چامپیۆنزلیگیش 2 شکستیان هەیە. هیچ گۆڵێکیان تۆمار نەکردووە و 6 گۆڵیان لێکراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button